پەرلەمانتارێكی كورد كەرەنتینكردنی خەڵكی بەكارەسات ناو دەبات

عیراق

06/06/2020‌ 1324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كەرەنتینكردنی خەڵكی لەماڵەوە بەبیانووی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكارەسات ناودەبات.

یوسرا رەجەب پەرلەمانتاری كورد لەمیانی لێدوانێكی وتی: ناكرێت حكومەت خەڵكی بەبیانووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەرەنتین بكات، لەكاتێكدا ناتوانێت ژیانی دابین بكات.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: كەرەنتینكردن كارێكی نالۆژیكییەو دەبێت حكومەت بیر لەرێگەیەكی تر بكاتەوە، چونكە خەڵكی هەژارەو پێویستی بەوەیە ژیانی رۆژانەی دابینبكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژ بەرۆژ ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق‌و هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت ئەوەش وای لەهەردوو حكومەت كردووە، كە قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنن.

هـ ـ ح