سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی توركیا یاداشتێك ده‌درێته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا و وڵاتانی جیهان

کوردستان

20/06/2020‌ 781 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
49 رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێن: هه‌رێم هه‌میشه ‌له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رودراوسێكانی بووه‌ به‌بیانووی پاراستنی سنووره‌كانیان، توركیا و ئێران كه‌مساڵ هه‌بووه‌ ئه‌م هه‌رێمه ‌نه‌كه‌وێته ‌به‌رشاڵاوی دووژمنكارانه‌ی سووپا پڕچه‌ك و تانك وفڕۆكه‌ی توركی و ئێرانی.

ئه‌و رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شده‌كه‌ن: توركیا به‌فڕۆكه‌ و په‌لاماری زه‌مینی و ئێرانیش به‌تۆپ باران زه‌ره‌روزیانی زۆریان له‌گوند نشینانی سنووروهه‌ندێ جارقووڵایی هه‌رێمیش داوه‌و خانووماڵیان وێران كردووه‌و. ڕه‌زوباخیان سووتاندووه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: وه‌كو ئه‌ركێكی ئاكاری  به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌له‌ ئه‌ستۆی هه‌مووتانه‌ تاهه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه ‌سڤیله‌كه‌ی بپارێزن له‌و وڵاتانی توركیاو ئێرانیش له‌ڕێگه‌ی ئاشتی وگفتوگۆوه‌ كۆتایی به‌و شه‌ڕه ‌خوێناوییه‌ بهێنن كه ‌هه‌میشه‌خه‌ڵكی بێ چه‌ك وبێ په‌نای كوردی تیابووه‌ته‌قوربانی. 


بۆبه‌ڕیزان
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
كۆمكاری ووڵاتانی عه‌ره‌بی
یه‌كێتی ئه‌وروپا
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
شانشینی به‌ریتانیا
پاپای ڤاتیكان
كۆماری عێراقی فیدراڵ
سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی دونیا

 داواكاری وبه‌ده‌نگه‌وه‌هاتن

به‌ڕێزان هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی دانپێدانراوی ده‌ستووریه‌. هه‌رێمێك هه‌میشه ‌له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رودراوسێكانی بووه‌ به‌بیانووی پاراستنی سنووره‌كانی توركیا و ئێران وكه‌م ساڵ هه‌بووه‌ ئه‌م هه‌رێمه ‌نه‌كه‌وێته ‌به‌رشاڵاوی دووژمنكارانه‌ی سووپا پڕچه‌ك و تانك وفڕۆكه‌ی توركی و ئێرانی وله‌مه‌ودای ده‌یان ساڵی ڕابووردووداتائێستاچه‌ندین جارسنووره‌كانی پێشێل كراوه‌وده‌یان هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدوبرینداربوونه‌ كه‌له‌ناویانداژن ومنداڵیش هه‌بووه‌ هه‌ربۆنموونه‌ چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌رخێزانێك له‌چیای كورته‌ك به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركیه‌وه ‌شه‌هیدو ڕه‌شه‌كوژی كران كه‌منداڵێكی ساوایان تێدابوو به‌ناوی ئۆسكار.

توركیا به‌فڕۆكه‌ و په‌لاماری زه‌مینی و ئێرانیش به‌تۆپ باران زه‌ره‌روزیانی زۆریان له‌گوند نشینانی سنووروهه‌ندێ جارقووڵایی هه‌رێمیش داوه‌و خانووماڵیان وێران كردووه‌و. ڕه‌زوباخیان سووتاندووه‌. ئاژه‌ڵ وپه‌له‌وه‌ریان له‌ناوبردووه‌.له‌چه‌ندڕۆژی  رابووردووداجارێكی ترسووپای دڕندانه‌ی توركیابه‌چه‌ك وفڕۆكه‌ی ئه‌مریكی وبه‌توانای سه‌ربازی ناتۆ په‌لاماری سه‌ربازی كوردستانی داوه‌ته‌وه‌. به‌پاساوی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان. ئه‌مه‌له‌كاتێكدائه‌وپارته‌ماوه‌ی27ساڵه‌به‌رده‌وام داوای گفتوگۆوئاشتی له‌ده‌وڵه‌تی فاشیزمی توركیاو ئه‌كه‌په‌و ئاردۆغان ده‌كات. هه‌روه‌كوچۆن ئێرانیش چه‌ندجارێك په‌لاماری دیموكرات وكۆمه‌ڵه‌وهێزه‌ئازادیخوازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی داوه‌و شه‌هیدو برینداری كردوون.  

وه‌كو ئه‌ركێكی ئاكاری  به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌له‌ ئه‌ستۆی هه‌مووتانه‌ تاهه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه ‌سڤیله‌كه‌ی بپارێزن له‌و وڵاتانی توركیاو ئێرانیش له‌ڕێگه‌ی ئاشتی وگفتوگۆوه‌ كۆتایی به‌و شه‌ڕه ‌خوێناوییه‌ بهێنن كه ‌هه‌میشه‌خه‌ڵكی بێ چه‌ك وبێ په‌نای كوردی تیابووه‌ته‌قوربانی. دیاری كردنی مافی چاره‌نووسی كوردله‌ ئێران وتوركیاوسوریاله‌لایه‌ك وپاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌كی تره‌وه‌ده‌كه‌وێته‌ئه‌ستۆی ئێوه‌ كه‌هه‌میشه‌بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت ومافی مرۆڤ  ده‌كه‌ن. ئێمه‌كۆمه‌ڵێك كوردی ئازادیخوازوسڤیلی باشوری كوردستان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م داواكاری وباتگ نامه‌یه‌وه‌ئێوه‌ده‌خه‌ینه‌به‌رده‌م دادگای ویژدانی خۆتان ده‌ڵێین ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه‌لێره‌تۆپ وفڕۆكه‌جه‌نگیه‌كان بێده‌نگ بن نه‌ته‌وه‌وپێكهاته‌كان به‌ئاشتیانه‌بژین.



ئه‌وڕۆشنبیرورۆژنامه‌نووس ونووسه‌رانه‌ی واژوویان كردووه‌

1-كازم علی غفور     -   مامۆستاورۆژنامه‌نووس                    25- د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین قادر - چالاكوان
2-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج  -نووسه‌رورۆژنامه‌نووس                     26-به‌شدارعوسمان -  رۆژنامه‌نووس
3-رابه‌ر ره‌شید صالح -  مامۆستاونووسه‌رورۆژنامه‌نووس           27-سۆران حسین  -  رۆژنامه‌نووس
4-هیواحسن علی  -   مامۆستاورۆژنامه‌نووس                        28-داناعمر - رۆژنامه‌نووس
5-شوان محمد كریم - چاودێری سیاسی                               29- كاروان سالار - رۆژنامه‌نووس
6-محمدعبدلله‌     -    چاودێری سیاسی                              30- كۆمه‌ڵ سه‌رمه‌د - پارێزه‌ر
7-رزگارحه‌ساری - فۆتۆگرافه‌ر                                         31- بۆتان گه‌رمیانی -رۆژنامه‌نووس
8-مه‌هدی زریان  - رۆژنامه‌نووس                                     32- كاوه‌ غفور - چالاكوان
9- ئه‌سكه‌نده‌رسلیم - مامۆستا                                         33-سردارتۆفیق - چالاكوان
10- سۆران محمد - رۆژنامه‌نووس                                      34-بێریڤان شاهۆ - رۆژنامه‌نووس
11- مهدی ابوبكر -مامۆستای زانكۆ                                    35- شێروان محی الدین - ده‌رمانساز
12-لقمان رۆسته‌م بهرام - مامۆستا                                     36-سنوركریم - مامۆستاوچالاكوان
13-صلاح الدین جمعه‌رۆسته‌م ساڵه‌یی - رۆژنامه‌نووس              37-دیاربكر - چالاكوان
14-نیهاد حسن - رۆژنامه‌نووس                                         38-شۆڕش خدرتۆفیق - چالاكوان
15- هێمن حه‌سیب - رۆژنامه‌نووس                                     39-گه‌رمیان ابراهیم - فه‌رمانبه‌ر
16 -علی محمود - رۆژنامه‌نووس وچالاكووان                           40- صالح خدر - رۆژنامه‌نووس
17-نیازحمیدابراهیم - ئه‌ندازیار                                         41-شوان ئاواره‌ - چالاكوان
18- هه‌ریم محمودسه‌مه‌ن - ئه‌نندازیار                                  42-هاوڕێ‌ جبار- چالاكوانی سیاسی
19-رابیعه‌ عباس قاسم - پزیشك                                         43-قادرنادر - چالاكوان
20- شنا فایه‌ق - رۆژنامه‌نووس                                          44- فریدون عوسمان حسن - چالاكوانی سیاسی
21- شێخ صدیق أحمد -  رۆژنامه‌نووس                                 45-عادل عوسمان محمد - چالاكوانی سیاسی 
22- ئازاد محمود قادر - ده‌رمانساز                                       46-لقمان حسن - هونه‌رمه‌ند
23-ابراهیم محمد فرج - چالاكوانی مه‌ده‌نی                             47-هاوڕێ‌ كوردی - چالاكوان
24- سارا ڕه‌زا علی - فه‌رمانبه‌ر                                           48- ئارام سلێمان احمد - ئارام سیاسی -چالاكوان
                                                                                  49-رووناك مجید