چەند زانیارییەكی نوێ‌ لەسەر كتێبەكەی بۆڵتۆن

لە میدیاکانەوە

24/06/2020‌ 2092 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرتووكەكەی (جۆن بۆڵتون) راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا، كە ماوەی 17 مانگ لە (كۆشكی سپی) وەك كەسێكی هەرە نزیك لە (دۆناڵد ترەمپ) دەستبەكار بووە، لەناو سیاسەتی ئەمریكا هەراوهۆریەیەكی بەرفراوانی پەیدا كردووە. 

بەر لەوەی پەرتووكەكە بكەوێتە بازاڕەوە ترەمپ تا پێی كرا سووكایەتی بە بۆڵتۆن كرد، لەبەرانبەردا بۆڵتۆن دەستەوەستان نەوەستا، بەهێزترین كەناڵە تیڤییەكانی ئەمریكای بەسەر كردەوە، بەرگری لە لێكدانەوە و زانیارییەكانی ناو پەرتووكەكەی كرد. 

لەبەر ئەوەی هەموویان دەزانن، كە ترەمپ رۆژانە ماوەیەكی زۆر بە سەیركردنی تیڤی و چاودێریكردنی سۆشیال میدیا بەسەر دەبات، لەناو كۆشكی سپی بارودۆخێكی نائاسایی دروست كردووە. 

شەوی یەكشەممەی رابردووش بۆڵتۆن لە كەناڵی (ABC) ئەمریكی لە دیمانەیەكدا وتی، ترەمپ كە لەسەر كوورسی سەرۆكایەتی دانیشتووە هیچ بەهرەیەكی نییە، لە پڕۆگرامی رۆژانە بگرە تا مەسەلەی بینین و خوێندنەوەی رووداوەكان رەخنەی لە ترەمپ گرت و رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو دەنگی بۆ نادات.

بابەتی سەرەكی لە پەرتووكەكەیدا دیسان توركیا لەخۆ دەگرێت، بۆڵتۆن پێیوایە ترەمپ سیاسەتی دەرەوەی سەر لەنوێ بۆ سیاسەتی ناوخۆ و بۆ هەڵبژاردنەوەی بەكارهێناوە، لەو بارەیەشەوە مەسەلەی چین و ئۆكرانیای بە نموونە هێناوەتەوە. 

ترەمپ لەو ئەیالەتانەی، كە زیاتر دەنگدەری خۆی لێیە داوا دەكات دانەوێڵە لەچین بكڕن، یان لە بەهۆی مەسەلەی سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا دەخوازێت لەدژی جۆن بایدنی ركابەری لێپرسینەوە دەست پێبكات. بەڵام پەیوەست بە توركیا دیارنییە ترەمپ چی لە توركیا دەخوازێت.

لەوە زیاتر، لە باشكردنی توركیادا رۆڵی هاڵك بانك و داواكاری گشتی باشووری نیویۆرك، لەو كاتەی گفتوگۆ لەسەر پەرتووكەكە دەكرێت، رۆژی هەینی رابردوو داواكاری گشتی ئەم ناوچەیە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

ترەمپ بۆ ناوچەی ئارام داوای 50% لە عەرەبەكان دەكات!
پەرتووكەكە بە دوور و درێژی دوربارەی بڕیاری ترەمپ لەمەڕ كشانەوە لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا و لەو ساتانە گفتوگۆی لەگەڵ ئەردۆغاندا. 

ترەمپ لە هەفتەی یەكەمی 2019 دا فەرمانی (یەكسەر لە سوریا بكشێنەوە) نەرم دەكات و بە درێژایی وەرزی هاوینی ئەم ساڵە، لەگەڵ توركیا و باكووری رۆژهەڵاتی سوریادا لەژێر ناوی (ناوچەی ئارام) ئامادەكاری بۆ ناوچەیەكی تامپۆن دەكات.

بەگوێرەی گێڕانەوەی بۆڵتۆن، ترەمپ لەلایەك بەتوندی سوورە لەسەر كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا، لەلایەكی دیكە بۆ ئەوەی ئەوروپییەكان رازی بكات هێزی سەربازی رەوانەی ئەم ناوچەیە بكەن گفتوگۆ دەكات.

لەو كاتەدا چ بۆڵتۆن و چ جۆسێپ دانفۆڕد، كە ئەوا كاتە سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكا بوو، بە پێویستی دەزانن یەكینەكانی سوپای ئەمریكا لەگەڵ ئەو هێزانە هەبێت كە لە نێوان كورد و توركیادا جێگیر دەكرێت.

بۆڵتۆن لەسەرەتادا بە زەحمەتیش بێ ترەمپ رازی دەكات بە مانەوەی چەند سەد سەربازێكی ئەمریكی لەناوچەكەدا، بەڵام ترەمپ دواتر مەرج دادەنێت، كە پێویستە وڵاتە عەرەبییەكان بەشێك لە خەرجی ناوچەی ئارام لە ئەستۆ بگرن بۆ ئەمە لە سەرەتادا داوای 25% خەرجی ناوچەی ئارام دەكات، دواتر لەم بڕە پەشیمان دەبێتەوە و داوای 50% خەریجییەكان دەكات.

بۆڵتۆن ئەم بیرۆكەیە دەگەینێتە هەریەك لە وەزیری دەروەی قەتەڕ، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیمارات و بەرپرسی هەواڵگری میسڕ، هەموو بەرپرسە عەرەبییەكان كە ئەم بیرۆكەیان پێشكەشكراوە، بەجدی مەسەلەكە وەردەگرن. 

دواتریش وەڵامی كۆتاییان دەگەینە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بەڵام بە كردەوە شتێك روونادات.

بۆڵتۆن سووكایەتی بە جێڤری دەكات!
بۆڵتۆن، جێمس جێڤری باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لەتوركیا و نوێنەری سوریا لە ئێستادا بە پارچەكردنی خاكی سوریا تۆمەتبار دەكات و پێیوایە هەڵوێستی پێچەوانەی هەڵوێستی بەرپرسەكانی دیكە بووە.

لە لاپەڕەكانی كۆتایی پەرتووكەكەیدا لەمبارەیەوە دەنووسێت: جێمس جێڤری نەخۆشی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی توركیای هەیە". 

كەواتە پێیوایە بۆتە ئامرازێك لە دەستی بەڕێوەبەرانی تورك، هۆشیاری ئەركەكەی لەدەستداوە، پێشیوایە لە زمانی پۆمپیۆدا جێڤری دوژمنی كوردە، توركیا هێشتا وەكو سەردەمی شەڕی سارد بە هاوپەیمانی ناتۆ دەزانێت. دواتریش هەوڵ دەدات تاوانباركردنی جێڤری بسەلمێنێت:" وەزیری بەرگری ئەمریكا، وەزیری دەرەوە، سەرۆكی ئەركانی سوپا و من، بۆ ئەوەی رێگا لە بڕیاری هەڵە لە سوریادا بگرین، نووسینێكی یەك لاپەڕەیمان ئامادە كرد، جێڤری پێچەوانەی ئێمە هەڵسوكەوتی كرد و پێچەوانەی وردەكاری ئەم نووسینە، نەخشەیەكی ئامادە كرد كە رێگا بە هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەدات".

تا ئێستا جێڤری یەك وشەشی دەربارەی پەرتووكەكەی بۆڵتۆن نەدركاندووە، بەڵام جێگرەكەی دژ بە بۆڵتۆن پەیامی لە تویتەر و كەناڵی (RT) داوە. با چاوەڕێ بكەین بزانین جێڤری دەربارەی تاوانباركردنی لەم پەرتووكەدا كەی قسە دەكات.

لەبارەی ئاتیللا – بڕۆنسۆن بە رێگای نەتەوە یەكگرتووەكان دیپلۆماتكاری كراوە!
لە هاوینی 2018 دا، دەربارەی بەیەك گۆڕینەوەی بەڕیوەبەری هاڵك بانك محەمەد هاكان ئاتیللا كە لە نیۆڕك دەستگیركرابوو، بە قەشە بڕۆنسۆن و ئاتیللا بەر لە تەواوبوونی حوكمەكەی لە زیندان ئازاد دەكرێت چەندین هەواڵ لە میدیاكان بڵاوكرایەوە. ئەم سەودایە لەلایەن نوێنەری توركیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامدەدرا كە بواری كارەكەشی نەبوو.

بە گوێرەی پەرتووكەكە ئەم دیپلۆماسیە لە لایەنی ئەمریكا بە رێگای نیككی هالەی نوێنەری ئەم وڵاتە لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامدراوە، كە لە قسەكانی مایك پۆمپیۆ تێدەگەین (نیككی) دەسەڵاتی ئەم كارەی نیە.

سەرچاوە: ئەحواڵی توركی
وەرگێڕان: هێمن خۆشناو