شارپرێس:
پزیشكێكی پسپۆڕ له سیستمی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌هه‌ره‌سهێنانی سیستمی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت " كێشه‌كه له پزیشك و نه‌خۆشخانه‌كان نییه، كێشه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدایه كه ژیانی خه‌ڵكی به‌لاوه گرنگ نییه".
دكتۆر گۆران عه‌بدوڵڵا، پسپۆڕ له سیستمی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه لهئهكاونتهكهی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕێنمایی خۆپارێزیی پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی ده‌كات، جیاواز له پزیشكانی دیكه دكتۆر گۆران هه‌وڵده‌دات لههۆشدارییهكانی بۆ خه‌ڵكی كه‌متریش شێوازی ترساندنی خه‌ڵك به قسه‌كانیه‌وه ببیندرێت، ئه‌و له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ شارپرێس، باسی له‌دۆخی بڵاووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی به‌تایبه‌ت كرد، دكتۆر گۆران پێیوایه سه‌ره‌تا و به‌ر له هه‌رشتێك كێشه له‌نێو سیستمی ته‌ندروستیدایه و ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستییان به‌ده‌سته‌وه‌یه كادری حزبین، ئه‌وان خه‌ریكی حزبایه‌تین نه‌ك كاركردن به زانست و ته‌ندروستی حه‌قیقی".
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی سلێمانی، ئێستا پشكنینه‌كان له شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كه، چه‌ند تووشبوو به فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، هێنده‌ی دیكه هه‌یه كه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام له‌باره‌ی پشكنینه‌كان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان دكتۆر گۆران بۆچوونی وایه "پشكنینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان تێكهڵدهرێت، ئه‌و سیستمه‌ی هه‌رێم ته‌نیا له ده‌واجنی مریشكدا هه‌یه، سامپڵی مریشك تێكه‌ڵده‌كرێت بزانن ئاخۆ نه‌خۆشیی له‌نێو مریشكه‌كاندا بڵاوبوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌موویان سه‌رببڕن، ئه‌مه ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا".
زیاتر ده‌رباره‌ی سیستمی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان دوا و وتی "سیستمی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان هه‌ره‌سیهێناوه، كێشه‌كه له پزیشك و نه‌خۆشخانه‌كان نییه، كێشه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدایه كه ژیانی خه‌ڵكی به‌لاوه گرنگ نییه، وڵاتان ده‌یان پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌رییان بۆ كۆرۆنا داناوه، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم گوێناگرن، ئێستا دكتۆر فاوچی بهێنه‌ره هه‌رێمی كوردستان گهندهڵدهبێت".
هه‌رێمی كوردستان له‌دوای زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی جیهانه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا بڵاوبوه‌وه كه ئه‌و وڵاتانه قوربانییه‌كی زۆریان هه‌م به خه‌ڵكه‌كه‌یان هه‌م به ئابوورییهكهیاندا، دكتۆر گۆران له‌وباره‌یه‌وه وتی "خاڵێكی ئیجابی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌مكاته‌دا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر وڵاتانی جیهان له‌ڕووی كۆرۆناوه هات، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌یان توێژینه‌وه و پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ریی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌ندروستی گوێ ناگرن، له‌ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی گوتی دۆخه‌كه وا بڕوات ده‌بێت هه‌موو ماڵێك قوربانییه‌كی كۆرۆنای تیادابێت، ته‌نانه‌ت به‌ڕازیل كه ئێستا كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌وێ بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانیانه‌وه قسه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه نه‌كراوه".
هه‌رچه‌نده ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی به‌رده‌وام پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ریی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه و وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووان پشتی پێده‌به‌ستن، به‌ڵام دكتۆر گۆران به‌سه‌رسوڕمانه‌وه باس لهپرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌رییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، "كه‌س نازانێت پرۆتۆكۆڵه‌كانی ئه‌وان چین، ته‌نانه‌ت كاتێكیش ڕه‌خنه له‌پزیشكه‌كان ده‌گریت كه بۆ پشت به پرۆتۆكۆڵه جیهانییه‌كان نابه‌ستن، ئه‌وان توڕه‌ده‌بن و ده‌ڵێن ئێمه پرۆتۆكۆڵی خۆمان هه‌یه، بۆیه هه‌ندێك ده‌رمان ده‌درێته نه‌خۆش له هیچ قاموسێكی پزیشكیدا نییه".
"خه‌ڵك به ئه‌زیسرۆمایسین و هایدرۆكسی كلۆرۆكوین كیمیاباراندهكرێت، دوورنییه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی باری ته‌ندروستییان تێكچووه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئهزیسرۆمایسن-ه‌وه بوبێت، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی هه‌ردووكیان پێكه‌وه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی دروستده‌كات" ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی دكتۆر گۆران.
