شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایان كرد، كە ئارسەر میلۆی بەرازیلیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەئیدارەی یانەكەی تووڕەیە.
سەرچاوەكان ئاشكراشیان كرد، كە تووڕەبوونی ئاوسەر لەئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە، پەیوەندی بەو هەڵسوكەوتەوە هەیە، كە لەگەڵیان ئەنجامیانداوە.
هەرچەندە ئەو یاریزانە بەرازیلییە نەیوستووە، لەریزی یانەی بەرشەلۆنە بڕوات، بەڵام یانە كەتەلۆنییەكە سووربوون لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە، بۆیە یاریزانەكەش نیگەران بووە.
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەگرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ ئەو یاریزانە بەرازیلییە بەیانەی یۆڤانتۆس بفرۆشێت، لەبەرانبەردا بیانیچ لەیانە ئیتالییەكە وەردەگرێت.
هـ ـ ح