شارپرێس:
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیھان خێراتر بووە و ھێشتا زۆری ماوە بۆ کۆتایی ھاتنی.
تێدرۆس ئەدھانۆم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەش مانگ لەمەوبەر ھیچ کەسێك پێشبینی ئەوەی نەکردبوو کە جیھان بەمشێوەیە گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسە بێت.
وتیشی: ھێشتا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکەداین و تائێستا لە کۆتاییەکەی نزیک نەبووەتەوە.
هاوكات بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "سپوتنیک"ی ڕووسی، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامانجی ئەوەیە تاکو ناوەڕاستی ساڵی 2021، نزیکەی 500 ملیۆن پشکنین ئەنجام بدات و دەرمان بدات بە 245 ملیۆن تووشبوو لەنێو ئەو وڵاتانەی ئاستی داهاتیان نزم و ناوەڕاستە.