ڤێرژنە نوێییەكەی ئایفۆن مەترسی تیكنۆكی ئاشكراكرد

هەمەڕەنگ

30/06/2020‌ 607 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاپۆرتێكی نوێ ئاشكرایكردووە، كە ڤێرژنی نوێی iOS 14 چاودێری كردنی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆكی بەسەر ملیۆنان بەكارهێنەرەوە ئاشكراكردووە.

بەپێی راپۆرتەكە، لە كاتی نووسینی هەر شتێك بە كیبۆردی مۆبایلەكەت، تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك هەموو چركەیەك ئەو نووسینە كۆپی دەكات و لای خۆی هەڵیدەگرێت بەبێ ئەوەی بەكارهێنەر خۆی پێی بزانێت.

سەرەتا بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە بەم چاودێری كردنەیان نەدەزانی، بەڵام لە ڤێرژنە نوێیەكەی ئایفۆندا، لە كاتی نووسیندا بەشێوەی ئاگاداركردنەوە كەسەكە ئاگادار دەكرێتەوە، كە تیكتۆك نووسینەكان كۆپی دەكات.

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، وتەبێژێك بە ناوی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە وتی: ئەو تایبەتمەندییە لە ڕاستیدا بۆ تۆماركردنی ڕەفتارە نەویستراوەكانە، پەیوەندی بەلایەنی ئاسایش و پارێزراوی زانیاری بەكارهێنەرانەوە نییە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ