دارا رەشید: قەدەری هەرێم‌و عێراق بەیەكەوەیە

کوردستان

30/06/2020‌ 946 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراقی دەڵێت: هەر لەیەكەم كۆبوونەوەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارماندا، كە نییەتمانە لەگەڵ بەغداد پێكبێین.

دارا رەشید دەشڵێت: بەڵام هێشتا گفتوگۆكان بەردەوامە جارێك نەگەیشتووینەتە ڕەشنووسی كۆتایی، دەبێت ڕێكبكەوین، چونكە قەدەری هەرێمی كوردستان و بەغداد بەیەكەوەیە.

قسەكانی وەزیری پلاندانان لەمیانی گفتوگۆیەكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو سەبارەت بە ئەنجامی كۆبونەوەكانیش دەڵێت: ئێمە پێمان وایە دەبێت گەشبین بین وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان مادام لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراق دەژین و دەستوور دانی ناوە بە هەرێمی كوردستان، هەموو هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، كە بتوانین لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بگەینە ئەنجامی باش، چونوكە لەكۆتایدا لەبەرژەوەندی خەڵكی عێراق بەگشتی و خەڵكی كوردستان بەتایبەتی دەبێت.

هەروەها دەڵێت: ئێمە دوامان كردووە وەك هەرێمی كوردستان مامەڵەمان لەگەڵ بكرێت وەك بەشێك لە عێراق، واتە لەهەموو ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی هەیەتی پێویستە هەرێمی كوردستانیش بەشێك بێت لەو ئیمتیازاتانە.

هـ ـ ح