وێـرانـكـەری وێـسـتـگـەی ئـەتـۆمـی نـەتـەنـزی ئـێـران كـێ بـوو؟

مەلەفی تایبەت

08/07/2020‌ 1997 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "كۆمیرسانت" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی قووڵایی ئەو  كاریگەرییەی بەهۆی وێرانكردنی كورەیەكی ئەتۆمی ئێرانەوە دروست دەبێت.

بەپێی راپۆرتەكە، رۆژنامەی نیۆرك تایمز لە سەرچاوەكانییەوە باسی لەوە كردووە، ئاگرێكی زۆر لە وێستگەی ئەتۆمی شاری نەتەنزی ئێران كەتووەتەوە بەهۆی كارێكی تێكدەرانەی ئیسرائیلەوە، وەك جارانیش، بەرپرسە ئیسرائیلییەكان ئەم هەواڵە دووپاتناكەنەوە و رەتیشیناكەنەوە، لەلایەكی ترەوە تاران دووپاتیدەكاتەوە، شوێنەكە زیانێكی زۆری بەركەوتووە.

لە مۆسكۆش هۆشداری ئەوە دەدرێت خێرایی نەكرێت لەدەرەنجامەكان، لەو بارەیەوە جێگری وەزیری دەرەوە سیرگی فیرشینین بۆ رۆژنامەنووسان سەبارەت بە تێوەگلانی ئیسرائیل لە رووداوەكە، وتی: ئەم جۆرە بابەتانە پێویستە زۆر بەجدی تەماشا بكرێت، چەواشەكاری و هەڵبەستن كۆتا شتە، كە پەنای بۆ دەبرێت.

لەو بارەیەوە، شرۆڤەكاری پەیمانگەی لێكۆڵینەوەی نێو دەوڵەتی لە پەیمانگەی مۆسكۆی حكومی بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان (ئەندرییە باكلیتسكی) وتی : وێرانكردنی هێڵی كۆكردنەوەی ئامێرە نوێیەكانی ناوەندیی لێكجیاكردنەوە لە كۆمەلگەی نەتەنز سۆپرایزێكی دڵخۆشكەر نییە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، بینای ئەو ناوەندە بە چەند ساڵێك دروست كراوە و لە ساڵی ٢٠١٨ەوە كەوتووەتە كار بۆ كۆكردنەوەی كۆتایی ئامێرەكانی ناوەندی و رێكخستنی جۆرە نوێیەكان تێیدا، بۆیە زیانی كەل و پەلە تەكنیكییەكان و ئامێرەكانی پێوان زۆر زۆر بووە.

لەلایەكی ترەوە، بەگوێرەی قسەی لەماوەی چەند ساڵی كەمی رابردوودا، تاران هیچ زیادەیەكی كاریگەری لە ژمارەی نوێی ئامێرەكاندا نەكردووە، كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە لێكۆڵینەوەدا بەكار دەهێنرێت.

بەڵام جێبەجێكردنی سەرجەم پرۆسەكانی پیتاندنی پیشەسازی یۆرانیۆم لە دەزگای جیاكردنەوەی ناوەندیی لەنەوەی یەكەم؛ ئێران زیادیشی هەیە، لەبەر ئەوە، پرۆسەی وێرانكردنەكە كاریگەری لەسەر توانای پیتاندنی ئێستای تاران نابێت، بەڵام زیانە گەورەكە بریتییە لە خودی وێرانكردنەكەیە لەكۆمەڵگەی پارێزراوی نەتەنز. 

هەروەها ناوبراو دووپاتیدەكاتەوە، تەقینەوەكە لەسەر رووی شوێنەكەدا بووە، نەك ژوورەكانی ژێر زەوی، بە شێوەیەك ئامێری جیاكردنەوەی ناوەندیی دروست كراو لەكاركرندایە، لەبەر ئەوە، لۆژیكییە ئەگەر پێشبینی ئەوە بكەین ژمارەیەكی زۆرتر لە پیشەسازی هەستیار بۆ ژێر زەوی گواسترابێتەوە، لە نێویاندا بۆ كورەی پارێزراوی (فۆردو).

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە