شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر هاووڵاتیان ئێستا بەریەککەوتن کەمبکەنەوە، لەوانەیە لە دوو هەفتەی داهاتوو ژمارەکان بێنەوەخوار".
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ تێکەڵی و بەرکەوتنی زۆری خەڵک دەگەڕێتەوە، ئەگەر هاووڵاتیان ئێستا بەریەککەوتن کەمبکەنەوە، "لەوانەیە لە دوو هەفتەی داهاتوو ژمارەکان بێنەوەخوار".
وتیشی، ژمارەی ئەو کەسانەی ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا چالاکە لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 138 کەسن، زیاتر لە نیوەیان هیچ نیشانەیەکیان نییە، ئەوانە پێشبینی دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا بگەڕێنەوە نێو خێزانەکانیان، 30%ـی تووشبووانی دیکە باری تەندروستییان زۆر باشە".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، "ئەو کەسانەی دۆخی تەندروستییان زۆر خراپە ژمارەیان نزیکەی 30 کەسە و هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە بەشێکی زۆریشیان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانین، زیاتر لە 100 کەسی دیکە باری تەندروستییان ناجێگیرە و پێویستان بە ئۆکسجینە، بەبێ ئۆکسجین ناتوانن هەناسە بدەن، بەڵام دۆخیان لەو 30 کەسە باشترە".
ڕ. ج