كازمی داوای پاراستنی گیانی هاووڵاتیان دەكات

عیراق

11/07/2020‌ 598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، فەرمانی بە هێزە بەشداربووەكانی ئۆپەراسیۆنی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق داوە، كە گیانی هاووڵاتییان بپارێزن.

عەمید یەحیا رەسوڵ، ئەمڕۆ شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، مستەفا كازمی بەشداری قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراقی كردووەو بۆ ئەوەش سەردانی میحوەری پۆلیسی فیدرالی كردووە.

هەروەها رایگەیاند، مستەفا كازمی ستایشی هەوڵی هێزە عێراقییەكانی كردووە لەراوەدوونانی تیرۆریستانی داعش.

پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق بە ئامانجی ریشەكێشكردن و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە چوار میحوەری سنووری پارێزگای دیالە دەستی پێ كراوە.

هـ ـ ح