بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانرا

کوردستان

11/07/2020‌ 1367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە شاری سلێمانی دانرا.

ئەمڕۆ شەممە بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە شاری سلێمانی دانرا، كە شەقامەكە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكان ١٤٦ كیلۆمەترەو پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت‌و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چوارسەد ملیار دیناری بۆ تەرخانكردووە.

لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەدا، ٣٢ كیلۆمەتر تەواو دەكرێت و دواتر دەست بە قۆناغەكانی دیكەش دەكرێت، كە ئەو قۆناغە لەلایەن كۆمپانیای قەیوان جێبەجێدەكرێت.

شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی لەحەفت یەكتربڕ پێكھاتووە، كە چواریان گەورە و سیانیان بچووكن، ھەروەھا ھەشت پردی پەڕینەوە لە خۆ دەگرێت.

لەقۆناغی یەكەمدا ئەو بەشە تەواو دەكرێت كە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات و لە پشت فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە درێژدەبێتەوە تا دەگاتە زڕگوێز و سەر رێگەی عەربەت.