به‌رهه‌م ساڵح و لاهور شێخ جه‌نگی جەخت لەگرنگی گەیشتن بە رێگاچارەیه‌ك بۆ كێشه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌‌

عیراق

14/07/2020‌ 1037 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و لەبارەی دوا گۆرانکاری و پێشھاتە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق گفتوگۆکرا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌، لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە جەختکرایەوە لە پێویستی ھەمەھانگی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشە و قەیرانەکانی ئێستا، لە رێگای گفتوگۆ و لێکگەیشتنی جددی بە ئامانجی کۆتایی ھێنان بە کێشە و قەیرانەکان لە بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی و ھێنانەکایەوەی ئارامی و خۆشگوزاری بۆ ھاووڵاتیان.

سەبارەت بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، جەختیکرایەوە لە گرنگی گەیشتن بە رێگاچارەی پێویست و یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسێیە بە یەکجاری لەسەر بنەمای دەستوور، بە تایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.