شارپرێس:
هەرچەندە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە فرۆشی ئۆتۆمبیل لە جیهاندا پاشەكشەیەكی گەورەی كردووە، بەڵام ئێستایش چەند براندێكی ئۆتۆمبیلی ئەوروپی هەن، كە كڕیاریان لە جیهاندا زۆرە بە تایبەتی لە بازاڕەكانی ڕوسیا.
بەپێی ئامارەكانی Avtostat بازاڕەكانی ڕوسیا لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 173 هەزار ئۆتۆمبیلی فرۆشتووە و ئۆتۆمبیلی Volkswagen Polo پشكی شێری لەم فرۆشییەدا بەركەوتووە، كە 21 هەزار دانەی لێ فرۆشراوە.
ئۆتۆمبێلی Volkswagen Tiguan بە پلەی دووەم دێت، كە لە ماوەی 6 مانگدا 13.4 ئۆتۆمبیلی لێفرۆشراوە و ئۆتۆمبیلی Renault Logan بە پلەی سێیەم دێت كە ئەویش لەو ماوەیەدا 12.2 هەزار ئۆتۆمبیلی لێفرۆشراوە.
بەپلەی چوارەم ئۆتۆمبیلی Renault Duster دێت، كە 12.1 ئۆتۆمبیلی فرۆشراوەو ئۆتۆمبیلی Renault Sandero بە پلەی پێنجەم دێت، كە 10.9 ئۆتۆمبیلی لێفرۆشراوەو دواتر ئۆتۆمبیلی Skoda Rapid 9.8 هەزار ئۆتۆمبێلی لێفرۆشراوە و پاشان ئۆتۆمبێلی Skoda Kodiaq 8.7 ئۆتۆمبێلی لێفرۆشراوە.
پاشانیش هەر لە بازاڕەكانی ڕوسیا 8500 ئۆتۆمبیلی جۆری Renault Kaptur و 7500 ئۆتۆمبیلی جۆری Renault Arkana فرۆشراون.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ