كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەمەرج ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

عیراق

01/08/2020‌ 1113 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمسیۆنی باڵای  هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دیاریكردووە، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە مەرجی هەیە.

كۆمسیۆنەكە لەبەیاننامەیەكدا ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021، بەڵام بۆ ئەوە چەند مەرجێكی راگەیاندووە.

یەكێك لەمەرجەكان ئەوەیە، كە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی پێشوەخت پەسەند بكات‌و حكومەتی عێراقیش بودجە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە دابین بكات.

هەروەها كۆمسیۆن داوای كردووە، كە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و رێكخراوەكانی تایبەت بەهەڵبژاردن لەئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن هاوكاری كۆمسیۆنەكە بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی 6/6/2021ی وەك وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریكرد.

هـ ـ ح