یەكێتی دەیەوێت پێش هەڵبژاردنی عێراق پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلابكاتەوە

کوردستان

06/08/2020‌ 1327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەیەوێت پێش هەڵبژاردنی عێراق پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلابكاتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بەچەند هەوڵێك كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دراوە بەشارپرێس، یەكێتی نیشتمانی دەستی بەچەند هەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلابكاتەوە، ئەوەش پێش هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی شارپرێس، یەكێتی دەیەوێت بۆ پرسی یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك لایەنە توركمان‌و عەرەبەكان رازی بكات

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكۆتبەری 2017 پۆستی پارێزگاری كەركوك لەدەستی یەكێتی نەماو تائێستاش ئەو پۆستە بەوەكالەت لەلایەن راكان جبوری لەعەرەبی سوننە بەرێوەدەبرێت.

یەكێتی نیشتمانی پێیوایە هۆكاری كێشەكانی پارێزگاری كەركوك ئەوەیە كە پۆستی پارێزگار بەوەكالەت بەرێوەدەبرێت، بۆیە دەیەوێت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەو پرسە یەكلابكاتەوە.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی 6/6/2021ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەعێراق دیاریكرد.

هـ ـ ح