وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

عیراق

11/08/2020‌ 1524 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیاره‌ خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌ردانی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بكات.

ڕۆژی پێنجشەمەی داهاتوو، خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، سەردانی هەریەک لە بەغدا و هەولێر ده‌كات و گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک دۆسێی جیاواز لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا ده‌كات.

له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ئاكار چاوی به‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جومعە عناد، وەزیری بەرگریی عێراق ده‌كه‌وێت، دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمدا.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان و پاشان تاوتوێكردنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا ده‌بێت.