توركیا وەڵامی عێراق دەداتەوە

عیراق

13/08/2020‌ 2605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەكەكە بكرێت لەعێراق، ئەوا وڵاتەكەمان هەرچییەك ببێت با ببێت وەك ئەوەی تا ئێستا كردوویەتی پێداگرە لەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەكانی.

ئەو هەڵوێستەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەمیانی بەیاننامەیەك بووەو وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق‌و راشیگەیاندووە، بەرپرسیارییەتی عێراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی پەكەكە، كە لە وڵاتەكەیدا هەن‌و ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەكەكە بكرێت لە عێراق، ئەوا توركیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەكانی خۆی.


هەروەها رایگەیاندووە، پەكەكە، كە ساڵانێكە لەو ناوچانەی لە عێراق لانەی كردووە هێرش دەكاتە سەر توركیا و بێ منەتە بەرانبەر سەروەریی، یەكپارچەیی خاك، ئاسایش و سەقامگیری عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەوەشی راگەیاندووە، وڵاتەكەمان ئامادەی هاریكارییە لەگەڵ عێراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لەبوونی پەكەكە بكرێت لە عێراق.

پێشتر لەسەر بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو داوای لەتوركیا كرد، كۆتایی بەگرژییەكانی بۆ سەر خاكی هەرێم بهێنێت.

هـ ـ ح