شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە گوندی ره‌شانكێی سه‌ر به ناحیه‌ی زاوێته‌ی سنوری پارێزگای دهۆك كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا شه‌هیدبوون و كه‌سێكیش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد: "ئۆتۆمبێله‌كه هی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بوو، دوای ئه‌وه‌ی له دهۆكه‌وه به‌ره‌و گوندی ره‌شانكێی سه‌ر به ناحیه‌ی زاوێته هاتووه له نزیك گونده‌كه كراوه‌ته ئامانج".
ئه‌وه‌شی وت: له‌كاتی بۆردومانه‌كه‌دا سێ كه‌س شه‌هیدبوون و كه‌سێكیش كه به‌سه‌ختی برینداربووه راسته‌وخۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ی جێهێشتووه.
دواینیوڕۆى رۆژى 11ی ئه‌م مانگه لەناوچەى باڵەکایەتى لەسنورى قەزاى سۆران فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى پاسەوانى سنورى عێراقی کردە ئامانج بەهۆیەوە دوو ئەفسەر کوژران و ئەفسەرێکى دیکەش برینداربوو، ئەوەش هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ گەریلاکانى پەکەکە لەو سنورە.