ئێران كەشتیوانی گەردوونی دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

هەمەڕەنگ

10/09/2020‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەتحوڵڵا ئامی سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی گەردوونییەكانی ئێران رایگەیاند، خەریكی ئامادەكارین بۆ رەوانەكردنی كەشتیوانی ئاسمانی بۆ خولگەی زەوی و دواتر رەوانەكردنیان بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمان، كە بۆ ئەوەش لەگەڵ وڵاتانی دۆستی ئێران لە پەیوەندیدان  .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، دوای چەند ساڵ لێكۆڵینەوە و هەوڵدان لە بواری زانستی گەردوونی و ناردنی بوونەوەری زیندوو لەوانە كرم، كیسەڵ و مەیموون، لەئێستادا ئێران لەهەوڵی ئەوەدایە لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا كەشتیوانی ئاسمانی مرۆڤی رەوانی بۆشایی ئاسمان بكات.

ئامی باسی لەوە كردووە، كە ساتی جێبەجێكردنی پرۆژەی ناردنی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان پەیوەستە بە تەرخانكردنی بودجە بۆی، بەڵام تاساڵی ٢٠٢٥ كەشتیوانی ئاسمانی ئێرانی دەنێردرێتە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمانی، پێش ئەوەش كەشتیوان رەوانەی چینی خوار خولگەی زەوی دەكرێت.

ئەو بەپرسەی ئاژانسی بۆشاییگەری ئێرانی جەختیكردووەتەوە، كە پێش ناردنی كەشتیوانی ئاسمانی دەبێت لانیكەم شەش جار كەپسوولەی كەشتی ئاسمانییەكە لەڕێگای ناردنی ئاژەڵی زیندوو یان ڕۆبۆتەوە تاقیبكەینەوە، هەركاتێكیش ئەنجامی تاقیكردنەوەكان سەركەوتوو بوو ئەوە كار لەسەر رەوانەكردنی مرۆڤ دەكرێتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی  

بەپەلە