شارپرێس:
ئەکشای کۆماری
ئەستێرەی سینەمایی هیندی ئاشکرای کردووە کە بەهۆی سوودە تەندروستییە
زۆروزەوەندەکانییەوە رۆژانە میزی مانگا دەخواتەوە .
ئەو ئەستێرە
سینەماییەی هیندستان لایەنگرێکی سەرسەختی پارتەکەی ناریندرا مۆدی سەرۆکوەزیری
توندڕەوی هیندۆسییە، کە ملیۆنان دۆلار خەرج دەکات بۆئەوەی ئەو بەرهەمانە
پەرەپێبدات کە لە میز یان پاشەڕۆکی مانگ درووست دەکرێن و بەلای هیندۆسەکانەوە
پیرۆزن .
کۆماری تەمەن ٥٣ ساڵ ،
لەڕێگای بەرنامەی تەلەفزیۆنی سەرکەشیی بەریتانی بیر گریلەر رایگەیاند کە بروای
وایە ئەو بەرهەمانەی لە میز یان پاشەڕۆکی مانگا درووست دەکرێن بەسودن بۆ
بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرە و شێرپەنجە، جگە لەوەی بۆ درووستکردنی هەویری
ددانیش سوودیان لێوەردەگیرێت، لەکاتێکدا هێشتا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئەو
سوودە پزیشکیانەی نەسەلماندووە .
کۆمار رایگەیاندووە کە
هیچ هەست بە دوودڵی ناکات و بەهۆی سوودە تەندرووستییەکانی کە لە پزیشکی کلاسیکی
هیندیدا ئاماژەی بۆکراوە، رۆژانە میزی مانگا دەخواتەوە ، وتوشیەتی هەر ئەوە هۆکاری ئاسوودەییەتی
لەژیانیدا .
بەشێکی زۆری
هیندییەکان لەبەر سوودە پزیشکییەکانی میزی مانگا دەخۆنەوە، هەروەک چۆن پارتی مۆدی
"بەهاراتا جاناتا" داوا دەکات هاوڵاتیانی هیندستان بۆ خۆپاراستن لە
ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ میزی مانگا بخۆنەوە .
لەمانگی ئازاری
رابردوو ، ڕێکخراوی " The India Hindu Mahasabha" لە شاری نیودەلهی
پایتەختی ئەو وڵاتە ، ئاهەنگێکی بۆ برەودان بە خواردنەوەی میزی مانگا ڕێکخست ،
تاوەکو وەکو چەکێک دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەکاربهێنرێت .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی