شارپرێس:
شوانەکانی ناوچەی یاکوتیای
رووسیا مۆمیای ورچێکی ئەشکەوتیان دۆزییەوە
کە 15 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەیەکجارەکی لەناوچووە و بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی بێت ئەو
مۆمیایەی دۆزراوەتەوە تەمەنی نزیکەی 39 هەزار ساڵە .
بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی
( سیبریان تایمز ) بێت بەلای زانایانەوە دۆزینەوەکە بازدانێکە لە مێژووی زانستی
ژینگەدا ، بەتایبەت کە زانایان پێشتر تەنیا ئێسک و پرووسکی ئەو جۆرە ورچەیان دۆزیوەتەوە.
بەهۆی خاکە
بەستەڵەکەکەیەوە ئەو مۆمیایەی لە سیبریا دۆزراوەتەوە ددان و تووک و لووت و هەموو ئۆرگانەکانی ناوەوەی
وەک خۆی پارێزراوە.
وابڕیارە پاشماوەی
ورچەکە لە زانکۆی فیدراڵی باکووری رۆژهەڵات لە ناوچەی یاکوتسک لێکۆڵینەوەی لەسەر
بکرێت .
ورچی ئەشکەوت جۆرە ورچێکی پێش مێژوویە، لە ناوچەی ئۆراسیا ژیاوە
و نزیکەی 15 هەزار ساڵ پێش ئێستا قڕانی تیکەوتووە .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی