شارپرێس: ده‌ستكه‌وتنی زانیاریه هه‌واڵگرییه‌كان یه‌كێك بووه له هه‌ره‌كاره گرنگ و قورسه‌كانی سوپای ئیسرائیل، پێویستی به رێكخستنێكی ئاڵۆز هه‌بووه و تیایدا مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌و بواره‌دا له مه‌ترسیدا بووه، به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسیانه دوای گه‌شه‌پێدانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆکەوانەکان چیتر بوونی نەما. رۆژنامه‌ی "جیروزالیم"ی پۆست راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا باس له په‌ره‌سه‌ندنی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات، كه چۆن له یاریه‌كه‌وه گۆڕدرا بۆ ئامێرێكی سه‌ربازی و هه‌واڵگری گرنگ. چیرۆکەکە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوەڕاستی ساڵی 1968، ئه‌ویش به‌هۆی لێهاتووی ئه‌فسه‌رێكی ئه‌وكاتی سوپای ئیسرائیل به‌ناوی "شابتای بریل" كه توانی فەرماندەکانی وڵاته‌كه‌ی رازی بكات به كڕینی سێ فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی یاریكردن، فڕۆكه‌كانی له‌لایه‌ن کۆمپانیای "کرافت"ه‌وه دروستكرا بوون و تێچووی ئه‌وكاته‌ی 850 دۆلار بووه. فڕۆكه‌كان له‌وكاته‌دا ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌نیا بریتی بووه له، گه‌ڕان به‌دوای كامێرادا و كێشی له نیو گیلوگرام زیاتر نه‌بووه و كامێرای ڕۆبۆتی 24xی پێوه لێكێنراوه، بەڵام ئەرکە قورسەکە خۆی له چۆنێتی كارپێكردنی كامێراكه ده‌بینییه‌وه له‌كاتێكدا كه دووره‌و له ئاسماندایه، به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت ناتوانرێت كاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت، تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاری پێنه‌كرێت و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو وێنه‌ی پێبگیردرێت. به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كارپێكردنی ئه‌و فڕۆكانه كه بۆ یاریكردن دروستكرابوون پێویستی به دوو كه‌س هه‌بوو، ئه‌ركی كه‌سی یه‌كه‌میان، پێویست بوو وه‌ك فڕۆكه‌وانێك فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه لێبخورێت، ئه‌ركی كه‌سی دووه‌میان له رێگه‌ی دووربینه‌وه چاودَێریكردنی فڕینی فڕۆكه‌كه بوو. یەکەم تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانە لە بنکەیەکی ئاسمانییەوە بوو کە چەکی دژە فڕینی لە ئیسرائیل‌دا هەبوو، کە توانی لە بەرزایی 200 مەتره‌وه بفڕێت، ئەو چەکانەش لە دژیان تاقیکرانەوه نه‌یانتوانی بیپێكن، فڕۆكه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له‌سه‌ر سنووری میسر تاقیكرانه‌وه. سوپای ئیسرائیل توانی تاقیكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر سنووری میسر و ئه‌رده‌ن بكات، كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی له به‌رزییه‌كی زۆره‌وه گرت، كه شوێن و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئوردنی نیشانده‌دا. لەهاوینی ساڵی 1969دا سوپای ئیسرائیل بڕیاریدا به دامه‌زراندنی تیمێکی پشکنینی تایبەتمەند بۆ له ئه‌ستۆگرتنی پڕۆژه‌ی دیزاین و كۆكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانن له دووره‌وه كاریان پێبكه‌ن به‌بێ فڕۆكه‌وان، هاوكات ئەفسەر بریل سوپاسنامه‌و پێزانیی زۆری ئاڕاسته كرا بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و یاریانه و گۆڕینیان بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی. به‌ڵام لە ساڵی 1971دا پڕۆژەکە گۆڕدرا و به‌شێوه‌یه‌ك خرایه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی ئاسمانی و به‌هۆی تێچووه زۆره‌كه‌یه‌وه داخرا، به‌ڵام دواتر له ساڵی 1973 دا دووباره كاری پێكرایه‌وه. سوپای ئیسرائیل بەدوای ئه‌و فڕۆكانه‌دا ده‌گه‌ڕا كه ده‌یانوانی به‌كاریبهێنن تا ئه‌وكاته‌ی توانیان ئه‌و فڕۆكه‌یان ده‌ستبكه‌وێت كه له‌لایه‌ن لۆکهێد مارتنی ئه‌مریكییه‌وه گه‌شه‌ی پێدراوه، به‌ڵام په‌ره‌پێدانه‌كه‌ی له ساڵی 1987دا راگیرا، دوای ئه‌وه‌ی كه زیاتر له ملیارێك دۆلاری تێچوو، له‌كاتێكدا كۆمیانیای بۆوینگ كاری له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی فڕۆكه‌یه‌كی هاوشێوه ده‌كرد به‌ناوی "كوندرۆ"، به‌ڵام دوای خه‌رجكردنی 300 ملیۆن دۆلار له‌و فڕۆكه‌یه‌دا كاره‌كه‌یان راگرت. به‌رده‌وامبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه دەیڤد هراری ئیسرائیلی- فەرەنسی له‌و بواره‌دا به‌ده‌ستیهێنا، كه بنه‌چه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا كه شوێنی له‌دایكبوونی باوكییه‌تی و دایكیشی به‌ره‌گه‌ز ئیتاڵیاییه، 1956 روو له فه‌ره‌نسا كردووه بۆ په‌ره‌پێدان به تواناكانی له بواری فیزیا و زانست‌دا. لە ساڵی 1979 هرای توانی بە سەرکەوتوویی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دروستبكات، كه له‌بنكه‌ی "حه‌دسوور"ه‌وه له نمایشێكدا هه‌ڵدرا، لە ساڵی 1980 یشدا هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی بە شێوه‌یه‌كی فەرمی چوار فڕۆکەی فڕۆکەوانی وه‌رگرت له‌گه‌ڵ ژورێكدا كه تیایدا كۆنتڕۆڵی وێنه‌گرتنی فڕۆكه‌كان ده‌كرا و ئاڕاسته ده‌كران. تا ده‌هات فڕۆكه‌كان به كامێرایانه‌ی تیشكی ژێر سوور و لەیزەرەوە ئاماده‌ده‌كران كه ده‌یانتوانی ئامانجه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ورد و ئاست به‌رز له رێگه‌ی سیستەمی "موگناتیسی - ئەلیکتریک ڕیکۆنایز" بناسنه‌وه. لەدوای ساڵی 1982 ئیسرائیل یەکەم وڵات بوو کە بەرنامەی نیشتمانی دانا بۆ بەفەرمی ناساندنی سیستمێکی لەو جۆرە بەسوپای وڵاته‌كه ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌كاریده‌هێنێت. ه.م