شارپرێس:
وته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی پلاستیكی له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا له‌نێو ده‌ریای سپی‌دا، لانیكه‌م 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، سه‌فا مسێحلی وته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سازیكرد، رایگه‌یاند: تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی لیبیا سێ به‌له‌می پلاستیكییان ده‌ستنیشانكردووه كه كۆچبه‌ری نایاساییان هه‌ڵگرتووه و یه‌كێك له‌مانه ژێرئاوكه‌وتووه و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ری بوون، بێسه‌روشوێنن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: ته‌رمی دوو كه‌سیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه ده‌رهێنراونه‌ته‌وه و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه رزگاریان بووه و لانیكه‌م 22 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌فا مسێحلی ئاشكراشیكرد: 45 كۆچبه‌ری نایاسایی دیكه كه له دوو به‌له‌مه‌كه‌ی دیكه‌دا بوون، هێنراونه‌ته‌وه لیبیا و ده‌ستگیركراون.