شارپرێس:
کارگەى چارسەرکردنى خۆڵ و خاشاکی رەق لە سلێمانى بە یەکێک لە گەورەترین پرۆژەکانى عێراق و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دادەنرێت لە بوارى ریساکیلیندا.
ئەو پڕۆژەیە لەلایەن گروپى کۆمپانیاکانى فاروقەوە جێبەجێ دەکرێت و لە شارى سلێمانى دامەزراوە.
لەئێستادا کارگەکە رۆژانە زیاتر لە ٣٨ تەن خۆڵ و خاشاک چارەسەر دەکات و بەشێوەیەکى زانستى خۆڵ و خاشاک دەگۆڕێت بۆ وزەی سوتەمەنی.
زانیارى وردو نەبیستراو لە بارەى پڕۆژەکەوە لەم راپۆرتەی خوارەوەدا ببینە: