مۆتۆرۆلا مۆبایلێكی پێشكەوتووەی 5 كامێرا ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

16/09/2020‌ 269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی ئەو كێبڕكێ گەورەیەی كە لە بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەكاندا هەیە، كۆمپانیای مۆتۆرۆلا بڕیاریدا مۆبایلی Moto G9 Plus ڕابگەیەنێت كە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و خاوەنی كامێرای بەهێزە

مۆبایلەكە چوار كامێرای سەرەكی هەیە بە قەبارەی (64+8+2+2) مێگاپێكسڵ، كە توانای وێنەگرتنی پانۆرامی و دیاریكردنی قڵایی وێنەی هەیە، هەروەها كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵە و خاوەنی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسارە

چارەسەركەری Snapdragon 730G ی نەوەی هەشتەم بۆ مۆبایلەكە بەكاربراوە، ڕامی مۆبایلەكە 4 گێگابایتە و بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایتە و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەكی جۆری microSD زیاد بكرێت

قەبارەی ڕونمای مۆبایلەكە 6.8 ئینجە، پشتگیری تایبەتمەندی HDR10 بە وردیی پیشاندانی +FHD دەكات، توانستی پاتری مۆبایلەكە 5000 میلی ئەمپێرە لە كاتژمێرێكدا و تایبەتمەندی بارگاوی كردنەوەی خێرای هەیە و نرخی 470 دۆلار دەبێت
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ