شارپرێس:
ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وه‌ڵامێكی توندی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه.
عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "گۆڕ شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌ستیان به خوێنی ڕۆڵه‌كانی ئێران سور ده‌بێت".
ئه‌و قسانه‌ی شه‌مخانی له‌كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له ئێران كرد كه وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ هه‌ر كارێكی ئێران هه‌زاران جار به‌هێزتر ده‌بێت.
عه‌لی شه‌مخانی وتیشی، "تۆڵه‌یه‌كی زۆر توند ده‌كه‌ینه‌وه، هۆشداریشده‌ده‌ینه ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی پێیانوایه هه‌زاران جار له ئێران به‌هێزترن".
ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، "گۆڕه‌كه‌ی سه‌دام حسێن شوێنی ئه‌وانه ده‌بێت كه هه‌ڕه‌شه له‌ئێران ده‌كه‌ن".
ڕ . ج