حكومه‌ت: ڕه‌نگه‌ لێبڕینی موچه‌ كه‌مبكات و ڕه‌نگه‌ زیاتریش ببڕدرێت

کوردستان

23/09/2020‌ 1484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لێبڕینی مووچەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران بەگوێرەی پارەی بەردەست دەبێ".

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو پارەیە دەبێت کە لەبەردەستی حکومەتدایە، رەنگە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە زیاد و کەمی هەبێت".

وتیشی، "هیوامان بەوە هەیە کە بەرەو باشتر بڕوات و حکومەتیش چیدی ناچار نەبێت پەنا بۆ لێبڕینی مووچە ببات".

کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە. ئەگەریش بەبێ لێبڕین بێت پێویستی بە 895 ملیار دینارە.

ڕ . ج