شارپرێس: هێرش شۆڕش
ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
پێشوەختەو دەربازكردنی عێراق لەقەیرانی دارایی ئەو دوو ئامانجەبوون كە حكومەتەكەی
مستەفا كازمی بۆ پێكهێندراوەو پێشتر هەندێك لایەن بەگومانەوە دەیانڕوانییە جدیبوونی
سەرۆك وەزیران لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لایه‌نه‌كانیش بۆچوونی جیاواز‌و
دژ به‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌یه‌و سه‌رۆك كۆماریش په‌یامێك ئاراسته‌ی
كازمی ده‌كات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی
یاسای هه‌ڵبژاردن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ردراوه‌و نه‌نێردراوه بۆ
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و له‌وێشه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی داد، به‌ڵام مسته‌فا كازمی سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوی وه‌ك واده‌یه‌ك دیاریكرد بۆ ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌عێراق، قه‌واره سیاسییه‌كانی عێراق به‌هه‌رێمیشه‌وه
هاتونه‌ته قسه‌و چه‌ندین بۆچونی دژ به‌یه‌كی سیاسیش له‌و نێوه‌نده‌دا دروستبوه.
دوای بڕیاره‌كه‌ی
كازمی بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، لایه‌نه عێراقی‌و كوردیه‌كانیش
بۆچوونی دژ به‌یه‌كیان خستۆته‌ڕوو، عامر فایز پەرله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگەیاند"هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خته كه هه‌ندێ سیاسی ئاژاوه‌چی داوای دەکەن، به‌هۆی ڕوداوی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه
نابێت به‌دی بێت".
وته‌كانی ئه‌و
په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به‌نزیك
له‌ئێران ناوده‌برێت، پاش داواكاری به‌رپرسێكی باڵای ڕه‌وتی حیكمه‌و په‌یامەکەی سیستانی
هات كه له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو حیكمه داوای ده‌ستبه‌جێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
پەرله‌مانی عێراقی دەكرد.
پێچه‌وانه‌ی
هاوپه‌یمانی فه‌تح، هاوپه‌یمانی عێراقیون پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕاگه‌یاندوه،
له‌و ڕووه‌شه‌وه حسێن عه‌ره‌ب وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتییه‌كه رایگەیاندوە"هاوپه‌یمانی
عێراقیون له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه
كه‌مافی هه‌موو ده‌نگده‌ران مسۆگه‌ربكات".
هه‌ردوو ده‌زگای
هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی‌و پارتیش له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌یاندا
له‌شاری سلێمانی ته‌ئكیدیانكرده‌وه، وه‌كو ئه‌و دوو حزبه‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش
به‌رچاویان ڕون نییه‌و ئه‌وان داواده‌كه‌ن عێراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌بێت.
لەماوەی
رابردووش‌دا پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکانی پەسندکرد کە بەپێی یاساکە هەڵبژاردن
لەعێراق فرەبازنەیی دەبێت.
هه‌ردوو ده‌زگای
هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی و پارتی پێیانوایه، ئه‌گه‌رچی یاساکە دەنگی لەسەردراوە، بەڵام
هێشتا ئەو یاسایە روون نییە، بەتایبەت مادەی ١٥ بڕگەی شەش کە دەڵێت پارێزگاکان پێکدێت
لەچەند بازنەیەکی هەڵبژاردن کە تائێستا ئەمە بۆ ئه‌وان روون نییە چۆن دەبێت.
هاوپه‌یمانی سائیرونیش
لەگەڵ ئەوەی پشتیوانى سیستەمى فرە بازنەیی دەکات، بەڵام له‌زاری په‌رله‌مانتارێكیانه‌وه
داوا ده‌كه‌ن بازنەی مامناوەند بۆ هەر پارێزگایەک له‌به‌رچاو بگیرێت.
حەسەن خەڵاتی پەڕلەمانتاری
هاوپەیمانی سائیرون وتویه‌تی:"لیژنەی یاسایی لەبارەی بازنەکانی هەڵبژاردن و
گفتوگۆکردنی لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا سێ پێشنیازی داوه‌ته سەرۆکایەتی پەڕلەمان
و سەرۆکایەتی پەڕلەمانیش پێشنیازی بازنەی مامناوەند بۆ هەر پارێزگایەک به گونجاوترین
ده‌زانێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره
دهش‌ڵێت "لایەنە کوردییەکان سورن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای یەک
بازنەیی بۆ هەر پارێزگایەک بەڕێوەبچێت واتا هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو و گەڕانەوە
بۆ یاسا کۆنەکە".
له‌كۆبونه‌وه‌ی
لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه‌چوو،
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق داوایكردوه، هه‌ڵبژاردن دوربێت له‌هه‌ڕه‌شه‌ی
چه‌ك‌و بۆ ئه‌وه‌ش مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنی پێداوه هه‌ڵبژاردنێكی
پاك به‌ڕێوه‌بچێت، به‌مه‌رجێك یاسای هه‌ڵبژاردن بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت كه تائێستا
لایه‌نه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌رده‌كه‌ن.
ئەحمەد جبوری ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكردوه، سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و لایەنە سیاسییەكان
كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن لەیاسای هەڵبژاردندا
ئەنجامدەده‌ن.
جبوری وتیشى"گەڕانەوە
بۆ یەك بازنەیی هەڵبژاردن وه‌كو ئه‌وه‌ی كورد داوای ده‌كات كارێكی ئەستەمەو پێچەوانەی
یاسای هەڵبژاردنە كە پەرلەمان دەنگی پێداوە".
هاوپه‌یمانی هێزه
عێراقیه‌كانیش پێیوایه، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن به‌سیستمی كۆن، ده‌بێته هۆكار
بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، سه‌باح كه‌ربولی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هێزه
عێراقییه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌بێ كارتی بایۆمه‌تری
ناكرێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت.
پرسی هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خته ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عێراق‌و مسته‌فا كازمی داوای هاوكاری
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه
به‌وه‌ده‌كات، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتودا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی فه‌ره‌نسا
ده‌كات و چه‌ند پرسێك تاووتوێده‌كات، یه‌كێكیش له‌وانه داواكردنه له‌په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا بۆ ناردنی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان كه بڕیاروایه له‌مانگی 6ی ساڵی
داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.