شارپرێس:
دواى وەرگرتنەوەى پۆستەکانیان لەحکومەتى خۆجێى پارێزگاى دهۆك، یه‌كگرتوى ئیسلامى باسى كشانه‌وه له‌حكومه‌تى خۆجێى پارێزگاكانى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت:"كه به‌شداریمانكرد به‌واتاى ئه‌وه‌نییه ده‌بێت "قڕو قه‌پ" دابنیشین، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كگرتوش بێت من هه‌ر قسه‌ده‌كه‌م".
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌پشكی یه‌كگرتوی ئیسلامی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "یه‌كگرتوو وای پێباشه جارێ له‌و پۆسته‌دا بین (جێگرى پارێزگار) ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن ئێمه بكشێنه‌وه به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه من یه‌ك سه‌عات دوای ئه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم پێشكه‌شده‌كه‌م".
ده‌شڵێت:"به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه تائێستا یه‌كگرتوى ئیسلامى‌و لیستی خزمه‌تیش بڕیای كشانه‌وه‌یان نه‌داوه له‌پۆستی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كگرتوى ئیسلامى زیاتر له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت:"به‌شداریمان مانای ئه‌وه‌نییه ئیتر ده‌بێت "قڕو قه‌پ" دابنیشین، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كگرتوش بێت من هه‌ر به‌م نه‌مه‌ته‌ی ئێستا قسه‌ده‌كه‌م‌و ڕه‌خنه له‌كه‌موكوڕییه‌كان ده‌گرم".