شارپرێس:
غینادی روچیف لەگۆڤارى "ئیکسپرت ئۆنلاین" راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوه سهبارهت بهناچاربونى روسیا بەبەرپاکردنى جەنگ بەلایەنگرى ئەرمینیا لەدژى تورکیا؛ ئەگەربێتو بژاردەکانى دیكه شکستبهێنن.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، "رۆژى ٢٧ى سێپتەمبەرى ٢٠٢٠ لەمێژودا دەنوسرێتەوە بەوەى رۆژى هەڵگیرسانى جەنگێکى نوێیە لەقەرەباغ، بەداخەوە ئەوەى ڕوودەدات، ئازەربایجان بڕیاریداوە تۆڵەى شکستى ٢٦ ساڵ لەمەوبەربکاتەوە، بەلاى روسیاشهوە ئەم هەواڵە مژدەى باشى تێدانییە، لەبەرژەوەندى مۆسکۆدا بوو دۆخەکە وەک خۆى بمێنێتەوە، بەڵام ئەوەى ڕونه بەدڵى ڕوسیا نابێت.
کاردانەوەى نێودەوڵەتى سەبارەت بەڕوداوەکانى قەرەباغ ئاماژەیەکى تایبەتە، وڵاتانى یەکێتى ئەوروپاو ئەمریکاو روسیاو ئێران نیگەرانى خۆیان دەربڕییو هیچ لایەنێکیان بەبەرپرس نەزانیوە لەسەر دەستپێکردنى شەڕەکە.
هەرچى تورکیایە، بەتەنها ماوەتەوە، سەرۆکەکەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پشتیوانى لەئازەربایجان دەکات بەگوزارشتێکى زۆر توندتر لەوەى لەماوەى پێکدادانەکانى هاوینى نێوان ئەرمینیاو ئازهربایجان ڕویدا، بەڵام ئامادەبونى تورکیا بۆ دەستێوەردان لەڕوداوەکانى وڵاتێکى دراوسێیدا، وەکو خاڵى ناکۆکى دەمێنێتەوە.
دیارە هێرشکردنەسەر ئەرمینیا، حوکمى پەیماننامەى ڕێکخراوى ئاسایشى بەکۆمەڵ دەیگرێتەوە، ئەمەش ماناى وایە، لەسەر ڕوسیا پێویستە بچێتە جەنگەوە لەگەڵ تورکیا، ئەم سیناریۆیە پێدەچێ لەخەیاڵێکى خراپ بچێت لەئێستادا، بەڵام ئەمساڵ هەر بەڕاستى سوپڕایزى زۆر خراپى بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە ئەمە بەدور نازانرێت.
پاڵنەرەکانى ئیلهام علییف ڕونە: بڕیاریداوە هەلەکە بقۆزێتەوە، بەوەى ڕوسیا سەرقاڵە بەبیلاڕوسیاو پێکدادانەکانى لەگەڵ ڕۆژئاوا دەربارەى پرسى ناڤالنی، سەرەڕاى ئەمەش، نیکوڵ باشینیان کە دەسەڵاتى ئەرمینیاى بەدەستەوەیەو بەئەنجامى خۆپیشاندانەکانى شەقام گەیشتوە، کرملینیش ئەمجۆرە سەرکردانەى بەدڵە، ئەمەش ماناى وایە مۆسکۆ لەلایەنى تیۆریەوە، چالاکیەکى بەتین بەئاراستەى قەرەباغدا دەرناخات.
بەدرێژایى ساڵەکانى جەنگى یەکەمى قەرەباغو لەبێ بەختى، پێویستە ئێستا بەمجۆرە ناوى لێبنرێت، ئەوە دەرکەوتوە مۆسکۆ دوو هاوپەیمانى لەقەوقاز هەیە، ئهوانیش ئازهربایجانو ئەرمینیا، ئێستا ناتوانرێ ڕودانى جەنگ بوەستێنرێ، پێویستە خۆیان بژاردەکان هەڵبژێرنو ئامادەى لێکەوتە کارەساتبارەکانى بن؛ واتە بەلاى کەمەوە هەزارەها پەنابەر بەرەو ڕوسیا دەچن لەناوچە کارەستبارەکانەوە.
وهرگێڕانى: حلمى ڕەسوڵ ڕەزا
سهرچاوه: RT.Arabic