شەربەتی تەماتە چارەسەری دوو نەخۆشی مەترسیدار دەکات

تەندروستی

04/10/2020‌ 1591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەکی زانستی کەلەمدواییە لەلایەن زانکۆی تۆکیۆ بۆ پزیشکی و پزیشکی ددان ئەنجامدراوە، سوودی بەرچاوی خواردنی شەربەتی تەماتەی بێ خوێی ئاشکرا کردووە و جەختی کردۆتەوە کە ئەو شەربەتە کاریگەریی زۆر تایبەتی لەسەر پەستانی خوێن هەیە، هەروەک چۆن یارمەتیی ئەو کەسانە دەدات کە بەدەست نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنەوە دەناڵێنن .

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری (Food Science and Future) بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت : خواردنەوەی شەربەتی تەماتەی بێ خوێ، دەبێتە هۆی نزمبونەوەی پەستانی خوێن و یپرۆتینی کەمچڕی کە لە لەکەسانی پێگەیشتوودا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن درووستدەکات، ئەوە جگە لەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخشیش کەمدەکاتەوە .

لە پوختەی توێژینەوەکەدا توێژەران دەڵێن: ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین، ئەم لێکۆڵینەوەیەی ئێستا یەکەم لێکۆڵینەوەیە کە بەدواداچوونی کاریگەرییەکانی خواردنی تەماتە یان بەرهەمی تەماتە لەسەر پێنوێنی مەترسیەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن بکات .

وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی