شارپرێس:
ڕۆژى شه‌ممه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن‌و به‌یانى ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى نێوان حكومه‌تى عێراق‌و هه‌رێم له‌باره‌ى شنگاله‌وه په‌یامیان بڵاوكرده‌وه‌و خۆشحاڵى خۆیان به‌و ڕێكه‌وتنه نیشانداوه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ وەزارەتی دەرەوەی میسر لەپه‌یجى فه‌رمى خۆیدا لەتۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فەیسبوک نوسیویه‌تى:"پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لەبارەی شنگاله‌وه لەعێراقی دۆستمان بەدیهات."
میسر ڕونیكردۆته‌وه، "پاڵپشتی هه‌موو ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق دەکەین کە ئامانجیان لەناوبردنی توندڕه‌ویه‌و ده‌یانه‌وێت سەقامگیریی لەسه‌رتاسه‌رى عێراق به‌دیبێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئوردن به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایگه‌یاندوه، ئه‌وانیش پێشوازى له‌و ڕێكه‌وتنه ده‌كه‌ن.
شەممەى ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لەتویتەری خۆیدا بڵاویكردبۆوه، "لەبارەی بەڕێوەبردنی ناوچەی شنگالەوە پێشوازی لەڕێککەوتنه‌كه‌ى نێوان عێراق‌و هەرێمی کوردستان دەکەین".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن دڵنیاییدابوو له‌وه‌ى کە شانشینی ئوردن بەڕێنمایی شا عەبدوڵڵای دوەم بەشێوەیەکی ڕەها پشتگیریی عێراق دەکات‌و پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق ده‌كات بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان‌و پاراستنی ئاسایش‌و سەقامگیریی‌و سەروەریی عێراق.
