کۆڕۆنا بۆماوەی چەند لەسەر پێستی مرۆڤ دەمێنێتەوە؟

تەندروستی

12/10/2020‌ 1585 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناکان ئاشکرایان کردووە کە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دەتوانێت چوار ئەوەندەی ئەو ماوەیە لەسەر پێستی مرۆڤ بمێنێتەوە کە ڤایرۆسی تووشکەری نەخۆشیی ئەنفلۆنزا لەسەری دەمێنێتەوە.

لێکۆڵەرانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی "کیۆتۆ پێرفێکشواڵ"ی یابانی دەڵێن پێستی مرۆڤ خوێندنەوەیەکی وردتر لەبارەی ڤایرۆسەکەوە بەدەستەوە دەدات، لەبەرئەوەی لەدوای مردن بەراورد بە ئەندامەکانی تری جەستەی مرۆڤ درەنگتر تێکدەچێت.

توێژەرە یابانییەکان تێبینیان کردووە کە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دەتوانێت بۆماوەی ٩ کاتژمێر لەسەر پێست بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر بێت و لینجە ماددە بەسەر پێستەوە هەبێت ئەوە دەتوانێت بۆماوەی ١١ کاتژمێر بمێنێتەوە.

زاناکان دڵنیایی ئەوەیانداوە کە پاککەرەوەکان، ئەوانەی ڕێژەی کحوولیان لەسەدا ٨٠ یە، دەتوانن لەماوەی ١٥ چرکەدا کۆڕۆنا بکوژن، بەڵام بژاردەی هەرە باش ئەوەیە لانیکەم بۆماوەی ٢٠ چرکە دەستەکان بە ئاو و سابوون بشۆین .
ئامادەکردن  : ئاکۆ ئاڵی