شارپرێس:
ئۆلگا نیناستینا زانای نەخۆشیناسی روسی بەئاژانسی سپۆتنیکی وڵاتەکەى وتوە، ژەمە خێراکانو خواردنە لەقوتونراوەکانو خواردنە سورکراوەکان زیان بەسیستەمی بەرگری جەستە دەگەیەنێت، هەروەک چۆن خواردنی شەکر کاریگەریی نەرێنی لەدیواری لولەکانی خوێن دەکات.
نیناستینا دەڵێت:"پێویستە لەخواردنە لەقوتونراوەکان دوربکەوینەوە، لەبەرئەوەی هیچ بەهایەکی خۆراکییان تیدانییە، هەروەک چۆن خواردنی شەکر کاریگەریی خراپ دەکاتەسەر دیواری دڵو گەشەی بەکتریاکان، هەروەها خواردنی سورکراوەو ژەمە خێراکانیش زیانبەخشن".
ئەو پزیشکە ڕوسییە دەڵێت:"بۆ بەدوربون لەڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت سیستەمی بەرگریمان بەهێزبکەین نەوەک لاوازی بکەین، بۆئەوەش گرنگە ڤیتامینو کانزای پێویست لەڕێگای سەوزەو زەڵاتەی سەوزەکانەوە بەدەستبهێنین".
نینستینا ڕێنماییداوە بەوەی دەبێت سیستەمی خۆراکیمان ماسیو خواردنە دەریاییو مریشکو بەرهەمەکانی سپیایی تێدابێت، لەگەڵ خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەشلەکان.
ئاماژەی بهوهشکردوە، سیستەمی خۆراکیی تەندروست بەتەنها بەس نییە بۆئەوەی سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزبکات، بەڵکو مرۆڤ پێویستی بەجوڵەیەکی زۆرو هەڵمژینی ئاوی پاکو دورکەوتنەوە لەشەکەتبوون هەیە.
وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی