ئەم فیلمە 48 ملیۆن بینەری لەنێتفلێكس هەبوە

هەمەڕەنگ

17/10/2020‌ 475 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تۆڕی نێتفلێكسی وەبەرهێنی فیلم‌و دراما، ئاماژەی بەفیلمێكی ساڵی 2020 كرد كە لەماوەی 28 ڕۆژی داگرتنیدا 48 ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە.

نێتفلێكس لەپەڕەى فەڕمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، زنجیرە فیلمی Ratched پڕبینەرترین فیلمی ساڵی 2020.

فیلمەكە پشتی بەستوە بەڕۆمانی كین كەیسیكە لەساڵی 1962 نوسراوەو كەسێك بەسەر هێلانەی باڵندەیەكی دەگمەندا دەفڕێت.

فیلمی Ratched دەچێتە ڕیزی فیلمە دەرونییەكانەوە كە سارە بۆلسۆن ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت‌و باس لەپەرستارێك دەكات كە لەنەخۆشخانەیەكی دەرونی كاردەكات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ