شارپرێس:
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ر-ی به‌ریتانی ئاشكرایده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بیر له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه له نوێترین ژماره‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له‌پاش كۆتایهاتن به كێشه‌كانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پێیوایه ده‌توانێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هه‌ردوو بابه‌ته‌كه بگه‌یه‌نێته چاره‌سه‌ر.
به‌ڵام به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی پارتی پارێزگاران پێیانوایه هۆكارێكی گه‌وره‌ی دیكه له‌پشت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆریس جۆنسۆن پرسی موچه‌كه‌یه‌تی، كه ساڵانه ده‌گاته 150 هه‌زار پاوه‌ند واتا 194 هه‌زار دۆلار، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیران پێیوایه ناتوانێت به‌و پاره‌یه بژی.
پێشتر جۆنسۆن له ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف-ی به‌ریتانی گۆشه‌ی تایبه‌تی ده‌نوسی و به‌هۆیه‌وه ساڵانه 275 هه‌زار پاوه‌ندی ده‌ستده‌كه‌وت.
ڕ . ج