شارپرێس:
بەرپرسێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان پێشتر زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌و په‌لاماره هه‌بوه كه كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكه‌یان له‌شارى به‌غدا، ده‌شڵێت:"لێدوانه‌كانی هۆشیار زێباری وه‌كو قه‌میسی عوسمانی لێكرا، ئه‌گه‌رنا كێشه‌كه بوعدێكی تری هه‌یه‌و له‌شوێنێكی تره‌وه سه‌رچاوه‌یگرتوه"، ئاشكراشیده‌كات، زیاتر له 500 كارمه‌ندو هێزى ئه‌منی عێراق له‌ده‌وروبه‌ری باره‌گاكه‌ى ئه‌وان بونه، "به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی جدی كاره‌كانیان ئه‌نجام نه‌دا".
شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وانه‌ی هێرشیانكرد عه‌فه‌وی نه‌بون، به‌ڵكو زۆر موده‌ڕه‌ب بون، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ربازگه‌كانه‌وه هاتبن به‌ئیعازێك ده‌هاتن‌و به‌ئیعازێك ده‌ڕۆیشتن، به‌ئوتومبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاتبون‌و ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ره‌وه‌بوو هوتافه‌كانی ئه‌وانیان ده‌وته‌وه‌و وێنه‌ی شه‌هیده‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو".
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "لێدوانه‌كانی هۆشیار زێباری وه‌كو قه‌میسی عوسمانی لێكرا، ئه‌گه‌رنا كێشه‌كه بوعدێكی تری هه‌یه‌و له‌شوێنێكی تر سه‌رچاوه‌یگرتوه، چونكه زۆر له‌سه‌رانی شیعه‌ی عێراقی لێدوانی له‌وه توندتریانداوه ده‌رباره‌ی حه‌شد، به‌ڵام له‌هیچ لایه‌ك قسه‌وباسی لێوه‌نه‌كراوه".
ئاشكراشیده‌كات، "له‌ڕێگه‌ی ڕێكخستنه‌كانی خۆمانه‌وه‌و هه‌ندێك ئاماژه‌ی هه‌واڵگریش هه‌بون‌و بۆ ئه‌و په‌لاماره، ئێمه حكومه‌تی عێراقمان لێ ئاگاداركرده‌وه، زیاتر له500 كارمه‌ندى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌ده‌وروبه‌ری لقمان بون، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جدی كاره‌كانیان ئه‌نجامنه‌دا، چونكه هه‌ر خۆی له‌خۆیدا ده‌زگای ئه‌منی عێراق ده‌زگایه‌كی شلۆقه".