شارپرێس:
ڕۆژی ١٨ی تشرینی
یەکەم لە قەزای سەیدسادق و لە درەنگانێکی شەودا پۆلیسی شارەکە دەستی گرت بەسەر زیاتر
لە نیو تۆن دەرمان و حەبی گەورەکردنی بەشە جیاوازەکانی لەشی ئافرەتاندا.
بەرپرسانی ئیداری
و تەندروستیی شارەکە ڕایانگەیاند هەموو ئەو دەرمان و حەبانە کەرەستەی خاو بوون و بەمەبەستی
دروستکردنی دەرمانەکەو دواتر خستنە بازاری بڕێکی زۆری دەرمانەکە هێنراوەتە شارەکەوە
و ئەمەش دەریدەخات کە لەو قەزایە کارگەی دروستکردنی دەرمان و گیراوەی تایبەت بە گەورەکردنی
بەشەکانی لەش هەیە.
لەم ساڵانەی دوایدا
دیاردەی هێنان و فرۆشتنی چەندین جۆر دەرمان و کەرەستەی تایبەت بە گەورەکردن و
جوانکردنی بەشە جیاوازەکانی وەک سنگ و سمتی ئافرەتان و ئەندامی نێرینەی پیاوان دەستیپێکردوەو
بە هەردو ریگەی ڕاستەوخۆ و ئۆنۆلاین کرین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت و رۆژانە برێکی
زۆری پارە وەک سپۆنسەر بۆ ڕیکلام کردن بۆ ئەو جۆرە دەرمان و گیراوانە خەرج دەکرێت.
ڕێژەیەکی زۆری گەنجان
لە کچان و کوران و بگرە ژنان و پیاوانیش بونەتە کریار و بەکارهێنەری ئەو دەرمانانە
و بەرپرسانی تەندروستیش لە چەند بۆنەو شوێنێکدا ئەوەیان ڕاگەیاندوە کە ئەو ریکلام
و بانگەشانەی بۆ ئەو دەرمانانە دەکرێت زۆرینەی ناراست و دور لە کاری زانستییەو ئەوەشی
کە راستەو هاوڵاتیان بەمەبەستی جیاواز بەکاری دەهێنن دەبێتە کێشە و زیانی تەندروستیی
دەبێت بۆ داهاتویان و کەسی بەکارهێنەر وردە وردە هەست بە زیانەکانی دەکات.
ئەو دەرمان و حەب
و گیراوەو ئامێرانەی کە رۆژانە لە سنورەکانەوە دێتە هەریمی کوردستان بەپێی قسەی کۆمپانیاکانی
بوارەکە بەرهەمی چەند وڵاتیکی جیهانین و لە بازارەکانی دونیادا بەکار دەهێنریت بەلام
پێچەوانەی ئەو بانگەشانە بەرپرسانی تەندروستی عێراق و هەرێم دەڵێن هەموو ئەو دەرمانانە
قاچاخ و بێ کوالیتی و دور لە ڕێنمایی و ریکارە تەندروەستیەکان دروسست دەکرێن و دەهێنرێنە
هەرێم.
رۆژانە لە تۆڕە
کۆمەلایەتیەکان بینەری چەندین ریکلام و بانگەشە دەبین بۆ دەرمان و گیراوەی تایبەت
بە گەورەکردنی سنگ و سمتی ئافرەتان و وەک بەشێک لە زانستی جوانکاری ناودەبرێت و
هانی کچانی هەرێم دەدرێت کە بەردوام بەکاریان بهینن ،بەڵام پزیشکێکی جوانکاری ئەوە
ڕەد دەکاتەوە ئەو بابەتانە لە زانستی جوانکاریدا بن و دەلێت زانستی جوانکاری بابەتێکەو
ئەو جۆرە دەرمان و ماددانە بابەتێکیتر..
تا ئێستا کە باسی
خراپی و هەبونی زیانی ئەو دەرمانانە کراوە قسە لەسەر ئەوە بوە کە لە سنورەکان بەبێ
کوالیتی کنترۆڵ داخل دەبن بە هەرێم و هیچ چاودێریەکی سەر سنور و ناوبازارەکان نییە
بۆ ئەم جۆرە دەرمانەنە کە بەشیکی بۆ ئەوە دەرگەرێتەوە ئەو کاڵایانە بەشێوەی ئۆنلاین
کرین و فرۆشتنیان پێووە دەکرێت.
بەڵام ئێستا هەموو دەزانین کە کارگەو پێکهێنەری ئەو مادانە لەناوخۆی
هەرێمی کوردستاندایەو گروپ باندەکانی تایبەت
بەو کارانە لە ناوخۆی هەرێم و لە شارەکاندا کارگەیان داناوەو مادەی خام لە دەرەوەی وڵات دەهێنن و لە ناوخۆی ولات دروستی
دەکەن و دەیکەنە قوتوو پاکەتەوەو ڕێکەوت ولێبلی وڵاتانی لێدەدەن و دەیخەنە بازارەکانەوەو
کچان و کورانی وڵات هەلدەخەڵەتێنن بە ناوی دەرمانی کوالیتی بەرزەوە.
ئاخۆ دوای ئەو
حاڵەتەی قەزای سەیدسادق و دەستبەسەردا گرینی زیاتر لە نێوتەن لەو دەرمانە، بەرپرسانی
هەرێم جدی دەبن لە دواداچون و پشکنین و دەستبەرسەردا گرتنی ئەو ماددانەو دەستگیرکردنی
کەسانی تاوانبار یان هەر وەک ڕابردو ڕێگە دەدات ئەو دەرمانانە لە بازاردا هەبن.
ئەی ئاخۆ دوای ئەو حاڵەتە ئیتر گەنجان کچان و کورانی هەرێم دور دەکەونەوەر لە بەکارهێنانی
ئەو جۆرە دەرمان و گیراوانە یان هەر بەردەوام دەبن و دوای بانگەشە سەرنجراکێشەکانی
فرۆشیاران دەکەون و دەبنە هۆکاریك بۆ دەوڵەمەند بوونی کەسانی هەلپەرست لەسەر حسابی
جەستەو تەندروستی ئەمان.