شارپرێس:
ئیسرائیل جارێكى دیكه جوڵه‌ى سه‌ربازى له‌دژى دیمه‌شق‌و ئه‌و هێزانه ده‌ستپێكرده‌وه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوكارى ده‌كرێن له‌سوریا، میدیاى فه‌رمى سوریاش زانیارى زیاتر له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
ئاژانسی (سانا)ى فه‌رمیی حکومەتی سوریا ئاشكرایكردوه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى فڕۆکەکانی ئیسرائیل ناوچەیه‌كیان لەباشوری سوریا به‌ناوى (قونەیترە) بۆردومانکردوه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، یەکێک لەو موشه‌كانه‌ى فڕۆكه ئیسرائیلیه‌كان ئاراسته‌یان كردوه، بەر قوتابخانەی گوندێکی ناوچەکە کەوتوە.
له‌لایه‌ن دیكه‌شه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جوڵه سه‌ربازیه‌ى فڕۆكه ئیسرائیلیه‌كان، ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ته‌ئكیدیكردۆته‌وه، ئامانجى فڕۆکە جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیل، بنکەو باره‌گاكانى ئه‌و هێزانه‌یه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوكاریده‌كرێن.
رووسیا و ئێران پشتگیریی مانەوەی ئەسەد دەکەن لە سووریا و ئیسرائیلیش مانەوەی ئەسەد و زیادبوونی هەژموونی ئێران لە سووریا بە هەڕەشە بۆخۆی دەزانێت.
لە ساڵی 2011ـەوە، جەنگی ناوخۆی سووریا بەردەوامە و لەو کاتەوە فڕۆکەکانی ئیسرائیل سەدان هێرشیان بۆ سووریا ئەنجامداوە.