شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پڕۆژه‌یاسای قه‌رزدا حكومه‌ت پاره‌یه‌كی "خه‌یاڵیی" نوسیوه.
نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانی عێراق به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، له‌پڕۆژه‌یاسای قه‌رز كه حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانی عێراقی ناردووه داوایكردوه ڕه‌زامه‌ندی بدرێت له‌سه‌ر قه‌رزكردنی 41 ترلیۆن دینار، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت "ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌ت دیاریكردوه خه‌یاڵییه".
به‌وته‌ی نه‌دا شاكر، حكومه‌ت بۆ موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی به ته‌نیا 15 ترلیۆن دینار هه‌یه، هه‌روه‌ها موچه‌ی نۆ مانگی ڕابردووی فه‌رمانبه‌رانی عێراقیش 51 ترلیۆن دینار بووه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌شڵێت، په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت قه‌رز بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بڕی قه‌رزه‌كه ده‌ستكاریده‌كات.
حكومه‌تی عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، به‌بێ قه‌رزكردن ناتوانێت موچه‌ی سێ مانگی داهاتووی فه‌رمانبه‌ران دابینبكات.