شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هەولێر ده‌ستگیركردنى باندێکی دزیکردنی ئاشكراكرد کە دزییان لەخەڵکی کردوەو ئۆتۆمبێلیان بەشێوەی وەهمی بەخەڵک فرۆشتوە.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردوه، باندێكیان ده‌ستگیركردوه كه هه‌ستاون به‌دزیكردن له‌ماڵان‌و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێشیان به‌شێوه‌ى وه‌همى به‌خه‌ڵك فرۆشتوه.
ئه‌وه‌ش له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى پۆلیسدا هاتوه ((تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌راتیمان كه‌سێكى به‌ناوى (ر.ح.ح) دەستگیركردوه به‌وەهمی ئۆتۆمبێلی فرۆشتوە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا داری کارەبایی‌و چەکی بێ مۆڵەتی پێبوەو ویستویەتی بۆ ڕوبەڕوبونەوە هێزەکانی پۆلیس بەکاریبهێنێت)).
پۆلیس ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:"تۆمەتبارەکە له‌لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە بەهاوبەشی لەگەڵ دوو کەسی دیکە تاوانیان کردوە، دواتر هەردوو تۆمەتبارەکەی دیکەش دەستگیرکراون".
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا پۆلیسی هەولێر نوسیویه‌تى:"هەرسێ تۆمەتبار دانیان بەوەداناوە کە چەند دزییەکی دیکەیان کردوە وەک دزینی 93 هه‌زار دۆلار‌و 40 ملیۆن دینار له‌هاوڵاتیان".