شارپرێس:
سندوقی نیشته‌جێكردنی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست به پێدانی قه‌رزی خانوبه‌ره به هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سندوقی خانه‌نشینی بڵاویکردەوە، له رۆژی 23ی تشرینی دووه‌می 2020ه‌وه به‌پێی خشته‌یه‌ك تۆماركردنی داواكاری و جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی خانوبه‌ره ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ر مانگێكیش بۆ پێشكه‌شكردنی مامه‌ڵه‌ی پێدانی قه‌رزی دیاریكراوه".
باسی لەوەشکردوە: یه‌كه‌م رۆژی هه‌مو مانگێك، له‌كاتژمێر 8:00ی به‌یانیه‌وه و له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سندوقی نیشته‌جێكردنه‌وه داواكاریه‌كان تۆمارده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و واده‌یه كه‌وته رۆژی هه‌ینی یان شه‌ممه یاخود پشوی فه‌رمی بوو، پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كه له‌كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێده‌كات.