شارپرێس:
ڕۆژنامەیهكى لهندهنى ئاماژهى بهوهداوه، میلیشیا چەکدارییەکانى عێراق بۆمبێکی چێنراون لهو وڵاتهداو عێراق بەرەو شەڕو ئاژاوەی تائیفی کەمەندکێش دەبەنو ئەو کەمە دەسەڵاتەش کە حکومەت بەدەستییەوە ماوە لەناوی دەبەن.
ڕۆژنامەی عەرەب نیوزی لەندەنی، میلیشیا چەکدارییەکانو گروپە لەیاسا دەرچوەکانی عێراق بەبۆمبێکی چێنراو وەسفدەکات کە وڵات بەرەو شەڕو ئاژاوەی تائیفی کەمەندکێش دەبەنو ئەو کەمە دەسەڵاتەش کە حکومەتی ناوەندی بەدەستییەوە ماوە لەناوی دەبەن.
ئهوهش بڵاوكراوهتهوه، عێراق پێویستی بەئیرادەیەکی سیاسیی ڕاستەقینە هەیە بۆئەوەی ئەو گروپە چەکداریانە بێکاریگەر بکاتو لەسەر شانۆی سیاسیی دوریان بخاتەوە.
ڕۆژنامەکە هەردوو ڕوداوی پەلاماردانی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغداو تاوانەکەی فەرحاتییە بەنمونە دەهێنێتەوە کە هێشتا ئەنجامدەرەکانی ئاشکرانەکراون، "ئەوەش بەڵگەیە لەسەر سنورداری دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی لەبەغداو کۆنترۆڵکردنی شەقام لەلایەن میلیشیا چەکدارییەکانەوە".
ڕۆژنامەی عەرەبی لەندەنی باسی لەوەشکردوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی ئەوەیداوە بەرەنگاری هەموو شێوەکانی تیرۆرو تۆقاندن ببێتەوە، کەچی خەریکە دەستەوەستان دەبێت لەبەرەنگاربونەوەی کردەوە تاوانکارییەکانو پرۆسەکانی تیرۆرو ڕەشەکوژکردنو ڕفاندن، بەوەش دەردەکەوێت کە لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا چەکدارییەکان کارێکی ئەستەمە.
لەبەشێکی تری ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامە لەندەنییەکەدا هاتوە، مەرجەعیەتی ئاینی شیعە گڵۆپی سەوزی بۆ کازمی هەڵکردوە تاوەکو تەنگ بەگەورە گەندەڵکاران هەڵبچنێتو بەرەنگاری هەڕەشەی گروپە چەکدارییە لەیاسا دەرچوەکان بێتەوە.
ئهوهشى بهكارێكى ئهستهم زانیوهو دهڵێت:"بەهۆی ئەوەی ئەو گروپانە بەدرێژایی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەتایبەتی لەسەردەمی دەسەڵاتی نوری مالیکی دزەیانکردۆتە ناو هەموو جومگەکانی دەوڵەتەوەو کەسانی ناو میلیشیاکانیان لەناو سوپاو دەزگا ئەمنییەکان دامەزراندوە، بۆیە کازمی تائێستا نەیتوانیوە ئەوکارە بکات".
وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی