شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەرەنجامی سیاسی و ئەمنیی لێدەکەوێتەوە.
فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ بەریتانیا، بە تۆڕی هەواڵی بی بی سی وتووە، ئەگەر ئەمریکا هەڕەشەکانی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەرەنجامی سیاسیی و ئەمنی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە بۆ عێراق .
ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ پاراستنی كونسوڵی وڵاتان و بیانییەكانی نێو وڵاتەكەی.
فواد حسێن ئەندامی شاندی عێراقە کە بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە چەند ڕۆژی رابردوودا سەردانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بریتانیایان کردووە و ئەمڕۆش لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبوونەوە .