به‌هۆى كۆرۆناوه‌ له‌24 كاتژمێردا 74 كه‌س له‌توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا

جیهان

24/10/2020‌ 86 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توركیا ئامارى 24 كاتژمێرى كۆرۆناى له‌وڵاته‌كه‌یدا ئاشكراكردو وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت:"74 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

فه‌خره‌ددین كۆجا وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ئاشكرایكردوه‌، له‌ 24 كاتژمێردا 115 هه‌زارو 979 كه‌س پشكنینیان بۆ كراوه‌و ده‌ركه‌وتوه‌ دوو هه‌زارو 165 هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ن‌و 74 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئه‌وه‌شى نوسیوه‌ له‌تویته‌رى خۆى، "كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بهكۆرۆنا، گه‌یشته‌‌ نۆ هه‌زارو 658 كه‌س".