شارپرێس:
شێخ محەمەد سەرگەڵویی کەسایەتی دیاری سیاسیی رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا خه‌ڵكی كوردستان بێهیوا بووه، چه‌ند هۆكارێكیشی هه‌یه، ده‌بێت به‌ره‌یه‌ك دروستبكرێت ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازییه، سه‌ركرده‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد سه‌ركردایه‌تی بكات، پێشنیاریش ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دوو لیستی ئه‌ساسی هه‌بێت.
شێخ محەمەد سەرگەڵویی لە دیدارێکی تایبەتدا له‌گه‌ڵ شارپرێس رایگه‌یاند: "ئێستا له‌م قۆناغه‌دا خه‌ڵك زۆر بێهیوا بووه، چه‌ند هۆكارێكیشی هه‌یه، خه‌ڵك باوه‌ڕی به ئۆپۆزسیۆن نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك قسه ده‌كه‌یت ده‌ڵێت به كاك نه‌وشیروان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌كرا به ئێوه چی ده‌كرێت، من پێم وایه ره‌حمه‌تی كاك نه‌وشیروان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه نه‌یانتوانی شتێكی مه‌لموس له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌وه بگۆڕن ئه‌وه كاریگه‌ری زۆر كرده سه‌ر رای خه‌ڵك".
باسی له‌وه‌شكردووه: پێیوایه ده‌بێت به‌ره‌یه‌ك دروستبكرێت ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازییه، سه‌ركرده‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد سه‌ركردایه‌تی بكات، به‌ڵام هیچ باوه‌رم به كۆمیته و لیژنه نیه، بڕوام وایه ده‌بێت كۆمیته‌یه‌ك هه‌بێت و یه‌ك كه‌س به‌رپرسی بێت، ته‌جروبه‌ی شۆڕشه‌كانی دونیا به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ریخستووه كه گه‌لانی دنیا له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌ك مرۆڤ ئازاد ده‌بن، مه‌رج نیه ئه‌و مرۆڤه دیكتاتۆر بێت.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا ئێستا ئه‌و مرۆڤه له‌كوردستاندا هه‌یه كه باسی ده‌كات، شێخ محەمەد سەرگەڵویی وتی: "نه‌خێر" به‌ڵام ده‌ڵێت: "پێموایه چه‌ند كاراكته‌رێكی باشی سیاسی هه‌ن له كوردستاندا له زاخۆوه تا خانه‌قین و خه‌ڵكی زۆر باش و تێكۆشه‌رمان هه‌یه، خه‌ڵكی رۆشنبیرمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه پێكه‌وه ته‌كبیر بكه‌ن ده‌توانن شتێك بكه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌وه وا ئاسانه؟ من پێموایه ده‌كرێت به‌ڵام زۆر قورسه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌گه‌ر پارتی لێده‌ربكرێت كه ئێستا خۆیان به ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان ده‌زانن و فیعله‌ن ده‌سه‌ڵاتدارن و بڕیاری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دیلپۆماسی لای ئه‌وانه، ئه‌وانی تر هه‌مووی ناڕِازییه، ئێستا یه‌كێتی و گۆڕان له حكومه‌تن به‌ڵام كۆمه‌ڵێك گله‌یی و ناڕه‌زاییان هه‌یه، باشه كه ڕازی نین ئه‌مجاره به ئه‌وانیشه‌وه با دوو لیستی ئه‌ساسی هه‌بێت".
شێخ محەمەد سەرگەڵویی ده‌شڵێت: "له‌دوای كۆچی دوایی مامجه‌لال و كاك نه‌وشیروان زۆر ئاسان بوو بۆ كاك مه‌سعود، ده‌یتوانی بێته سلێمانی و چه‌ند مانگێك دابنیشێت و ده‌وامم بكات له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێشموایه ده‌یتوانی زۆر به ئاسانی لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه و له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان دابنیشێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی نه‌كرد، ئێستا له‌ناو پارتیشدا یه‌كده‌نگی نه‌ماوه و ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی خۆیان هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێستاش كاك مه‌سعود بیه‌وێت ده‌توانێت به‌ڵام قورستره، وه كاك مه‌سعود وه‌كو كوڕی مه‌لا مسته‌فای بارزانی خۆی له‌وه به‌گه‌وره‌تر بزانێت كه پارتییه، ده‌بوایه كارێكی وایبكردایه كه ئه‌و سه‌رپه‌رشتی هێزه كوردستانییه‌كان بكات".