شارپرێس:
دوای پۆشینی لەلایەن ژمارەیەکی
زۆر لە ئەکتەر و هونەرمەند و کەسە ناودارەکانی وەک پریانکا چۆپرا و ئه دێل و نینا
دۆبرێڤ، لەئێستادا دەمامکی ئاوریشم خواستێکی زۆری پەیداکردووە و خەڵکێکی زۆر روویان
لە بەکارهێنانی کردووە.
هەروەک دوای ئەوەی
ئەدیلی گۆرانیبێژی پۆپ لەکاتی پێشکەشکردنی ئەڵقەیەکی نوێی بەرنامەی SNL دەمامکێکی ئاوریشمی کردبوو،
ئیتر ئەو ماسکە بۆ عاشقان و هەوادارانی وەک جۆرێک لە مۆدەی لێهاتووە.
بەگویرەی ماڵپەڕی InStyle ی ئەمریکی ماسکی دەموچاوی
ئاوریشمی سەرنجڕاکێشییەکی روونی هەیە بەشێوەیەک 100 % لەئاوریشمی تووتڕک درووست دەکرێت کە بەهۆی
رەونەقە تایبەتەکەی سیمایەکی زۆر جوان بە ماسکەکە دەدات.
هەروەها تایبەتمەندیەکانی
تری بریتین لە بوونی ئەڵقەی گوێچکە کە دەکرێت دەستکاری بکرێت ، وایەری لووت و گیرفانی
فلتەر بۆ زیدە پاراستن لە نەخۆشییەکە .
ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە،کە
ماسکی ئاوریشمی کەسە ناودارەکان تەنیا هەر بۆ جوانیی نییە، بەڵکو تەندروستیشە، لەبەرئەوەی
ئاوریشم لەسەر پێست نەرمە و تایبەتمەندیی
دژە بەکتریا و دژەمیکرۆبیشی هەیە، ئەمە جگە لەوەی بۆ نەخۆشانی هەستەوەری و ئەوانەی
خاوەنی پێستێکی هەستیارن بەسوودە.
جگە لەوە ماسکەکە دەتوانرێت
بەئاسانی هەناسەی تێدا بدرێت و وەکو دەمامکە لۆکەکان هەڵمی تێدا کۆنابێتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی