زانایه‌ك: قەبارەی هه‌موو ئه‌و كۆرۆنایه‌ى بەجیهاندا بڵاوبۆتەوە ئەوەندەی کەوچکە چایەکە

لە میدیاکانەوە

21/11/2020‌ 724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانایەکی ئوسترالی ئاشکرایکرد، قەبارەی هەموو ئەو کۆڕۆنایەی تائێستا لەجیهاندا بڵاوبۆتەوە نزیکەی ئەوەندەی کەوچەکە چایەکە، وتوشیه‌تى:"به‌هۆى ئه‌و كه‌وچكه‌ چایه‌وه‌ چ بێسه‌روبه‌ره‌ییه‌ك له‌جیهاندا دروستبوه‌".

مات بارکەر زانای ماتماتیکی ئوسترالی به‌ڕۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی وتوه‌:"قەبارەی ئەو کۆرۆنایەی توشی ٥٣ ملیۆن کەس بوه‌ له‌سەرتاسه‌رى جیهان، تەنها دەگاتە ٨ مللیمەتر، واتە نزیکەی ئەوەندەی کەوچکە چایەک".

بارکەر لەبارەی گەیشتنی بەو ئەنجامە دەڵێت:"هەموو ئەو بێسەرەوبەرەییەی لەجیهاندا دروستبوە هۆکارەکەی ڤایرۆسێکە بەقەبارەی کەوچکە چایەک".

بارکەر لەدیاریکردنی ئەو قەبارەیەدا هەڵسەنگاندنی بۆ ٣٠٠ هەزار حاڵەتی ڕۆژانەی نوێی توشبون بەڤایرۆسی کۆڕۆنا  لەجیهاندا کردوە، ئەویش لەڕێگای مەزەندەکردنی ژمارەی خانەکان بۆهەر توشبویەکی کۆڕۆناو گریمانەکردنی ئەوەی هەموو حاڵەتێک بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ بەردەوامبوە، دواتر هەموو ئەوکەسانەی هەژمارکردوە کە ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

لەکۆتاییدا بارکەر گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی تێکڕای ئەو ڤایرۆسەی توشی ئەو ٥٣ کەسەی جیهان بوە نزیکەی ٨ میللیمەترە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی