تایبەتمەندییەكانی نوێترین مۆبایلی Realme

هەمەڕەنگ

21/11/2020‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای Realme نوێترین مۆبایلی بەناوی Realme 7 5G ڕاگەیاند كە كار بەئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G دەكات بەڕكابەری مۆبایلە نوێیەكانی سامسۆنگ‌و هواوی دادەنرێت.

مۆبایلەكە خاوەنی شاشەیەكی جۆری LCDی قەبارە 6.5 ئینجە بەوردیی پیشاندانی (1080/2400) پێكسڵ‌و توانای نوێبونەوەی 120 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری بەهێزی Dimensity 800U 5G نەوەی هەشتەم بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 6 گێگابایت‌و بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایتە.

مۆبایلەكە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە بەتوانای (48+8+2+2) مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی مۆبایلەكە 16 مێگاپێكسڵەو تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخسای هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلە نوێیەكە 5000 میلی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكدا، هەروەها تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرای بەتوانی 30 وات هەیە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ